یۆرگن کلۆپ لە دۆرتمۆند دەمێنێتەوە؟

09-01-2015
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن یۆرگن کلۆپ
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی برووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی بیر لە دوورخستنەوەی یۆرگن کلۆپی راهێنەری ناکاتەوە سەرەڕای ئەنجامە خراپەکانی لەم وەرزی بۆندسلیگادا.

دۆرتمۆند کە وەرزی رابردوو کە پلەی دووەمی بۆندسلیگا بەدەستهێنا ، بەڵام لەم وەرزەدا لە کۆی 17 یارییدا تەنیا چوار یاریی بردوەتەوەو لە ریزبەندی مەترسیداری خولەکە و ئەگەر بەو ئاستەی بەردەوام بێت رەنگە داببەزێت بۆ خوی پلەی دووی ئەڵمانیا، بەڵام توانیوییەتی بگاتە قۆناخی16ی خولی یانە پاڵەوانەکان.

واتزکێ سەبارەت بە یۆرگن بۆ رۆژنامەی بیڵدی ئەڵمانی گووتویەتی "هەرگیز دەستبەرداری یۆرگن نابین، چونکە ئەو خزمەتێکی بێ پایانی یانەکەی کردووە و پەیوەندیمان لەگەڵیدا ناگاتە ئەوەی بەو جۆرە بەکۆتابێت".

سەبارەت بە خراپی ئاستی یانەکەش گووتی "رۆشتنی لێڤاندۆڤێسکی کاریگەری زۆری هەبوو، بەڵام بەدڵنیاییەوە ناکرێت بڵێین دابەزین لە پلەی دووەمەوە بۆ پلەی 17 هەم  بەهۆی ئەوە وەیە و پێویستە هۆکارە راستەقینەکە بدۆزینەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە