دیبالا بیر لە رۆیشتن دەکاتەوە و تواناکانی خرایە بەردەم 6 یانە

08-12-2020
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن پاوڵۆ دیبالا
A+ A-


رووداو دیجیتاڵ

داهاتووی پاوڵۆ دیبالا، ئەستێرەی ئەرجەنتین و یانەی یوڤێنتوس، تاوەکو ئێستا لەگەڵ یانە ئیتالییەکە دیارنییە و ئەگەری هەیە ئەو یاریزانە لە یانەکە بڕوات.

گرێبەستی دیبالا لەگەڵ خانمە پیرەکە لە هاوینی 2022 کۆتاییدێت، بەڵام هەردوولا لە گفتوگۆدان بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە.

میدیای بەریتانیا پێشهاتێکی نوێی لەبارەی داهاتووی پاوڵۆ لەگەڵ یوڤێ بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، یاریزانەکە بیر لە بەجێهێشتنی خانمە پیرەکە دەکاتەوە، لەکاتێکدا سەرەڕای ئەوەی ساڵی 2019 یانە ئیتالییەکە رازیبوو بە فرۆشتنی، بەڵام ئەو یاریزانە نەرۆیشت و مانەوەی هەڵبژارد.

دیبالا لە گواستنەوەی هاوینی 2019 لەلایەن مانچێستەر یونایتد و تۆتێنهامەوە داوادەکرا، بەڵام یاریزانەکە بڕیاریدا گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەی تەواوبکات.

بەڕێوەبەری کارەکانی دیبالا، تواناکانی ئەو یاریزانەی خستووەتە بەردەم یانەکانی، مانچێستەر یونایتد. چێڵسی، لیڤەرپوول، مان سیتی، تۆتێنهام و ئارسیناڵ بۆ ئەوەی لە داهاتوودا گرێبەستی لەگەڵدا واژۆبکەن.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان دەڵێن، یانەکان هیچ هەنگاوێک بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە نانێن، تاوەکو بە فەرمی ویستی خۆی بۆ بەجێهێشتنی یوڤێنتوس پێشاننەدات.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە