ڤیدیۆ؛ سێڤییا دێربیی ئەندەلۆسی بردەوە

08-11-2021
ئیحسان تاهیر
Photo by JORGE GUERRERO / AFP
Photo by JORGE GUERRERO / AFP
نیشانەکردن سێڤییا دێربیی ئەندەلۆس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی سێڤییا بەردەوامە لەسەر ئاست و ئەنجامە باشەکانی و ئەمجارەش لە دێربیی ئەندەلۆسدا لە ریال بێتیسی بردەوە
 
یارییەکە لەسەر یاریگەی بێنیتۆ ڤیامارین بەڕێوەچوو، کە تێیدا کوڕانی جولین لۆپێتیگێ ئاستێکی بەرزیان پێشکەشکرد، سەرەڕای ئەوەش نیوەی یەکەم بە ئەنجامێکی سپی کۆتاییهات، بەڵام جیدۆ رۆدریگێزی یاریزانی ئەرجەنتینی ریال بێتیس بە کارتی سوور دەرکرا.
 
لە نیوەی دووەمدا سێڤییا کەمیی ژمارەی یاریزانانی تیپی بەرامبەریان قۆستەوە و مارکۆس ئەکۆنیا لە خولەکی 58 گۆڵی یەکەمی بۆ تیپی میوان تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 81 هیکتۆر بیێرین بە هەڵە گۆڵی دووەمی بۆ سێڤییا لە یانەکەیان کرد و یارییەکە بە سەرکەوتنی سێڤییا کۆتاییهات، کە ژمارەی خاڵەکانی بووە 27 خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لەگەڵ ریال مەدریدی دووەمی ریزبەندیی پلەی سێیەمی گرتووە.
 
ریال بێتیسیش، کە ئەمە چوارەم شکستی بوو لەم وەرزەدا بە 21 خاڵ لە پلەی پێنجەم مایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە