كۆسیلنى و پایت واز ده‌هێنن
رووداو -سلێمانى
دوو یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا بریاریانداوه پاش كۆتایهاتنى مۆندیالى رووسیاى ساڵى داهاتوو واز له یاریكردن بهێنن .
به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى لوریان كۆسیلنی یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى فه‌ره‌نسا و یانه‌ى ئارسێناڵى ئینگلیزى بریاریداوه راسته‌وخۆ پاش كۆتایهاتنى یارییه‌كانى مۆندیال واز له یاریكردن بۆ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى فه‌ره‌نسا بهێنێت و چى دیكه درێسى كه‌ڵه‌شێره‌كان نه‌پۆشێته‌وه .
هاوكات دیمترى پایتى یاریزانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ش هه‌مان بریارى كۆسیلنی داوه و ئاشكرایكردووه هاوینى داهاتوو ماڵئاوایى له ریزه‌كانى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ده‌كات .