کیم کارداشیان: منداڵەکانم حەزدەکەن پەیوەندیم لەگەڵ یاریزانێک هەبێت

6 کاژێر له‌مه‌وپێش
رێبوار محه‌ممه‌د
نیشانەکردن ریال مەدرید جود بێلینگهام کیم کارداشیان
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

کیم کارداشیان (43 ساڵ) باسی لە ئەگەری پەیوەندی خۆشەویستی، لەگەڵ جود بێلینگهامی ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید کردووە، دەڵێ منداڵەکانم حەزدەکەن.
 
لە ماوەی رابردوودا کیم کارداشیان و دوو لە منداڵەکانی، سەردانی مەشقەکانی یانەی ریال مەدریدیان کرد و لەگەڵ چەند ئەستێرەیەکی ئەو یانەیەدا وێنەیانگرت، لە نێویاندا ڤینیسیۆس جۆنیۆر و جود بێلینگهام.
 
کارداشیان و دوو منداڵەکەی دواتر لە نێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەرکەوتن، لە یاریی نێوان ریال مەدرید و ریال بێتیس لە لالیگا.
 
لە دوای سەردانەکەی کارداشیان، هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بەوەدا کە کارداشیان لەگەڵ بێلینگهام پەیوەندی سۆزداری لە نێوانیاندا دروستبووە، بەتایبەت کە ئەو دووانە پێکەوە وێنەیان گرت و دڵخۆش دەرکەوتن.
 
کارداشیان وەڵامی ئەو دەنگۆیانەی داوەتەوە و قسەی بۆ رۆژنامەی 'مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ'ی ئیسپانی کردووە. ئەو دەڵێ، "منداڵەکانم هەوڵدەدەن رازیم بکەن بە کارەکە و دڵخۆشدەبن ئەگەر ئەوە رووبدات، بەڵام من خۆم وانیم".
 
هەروەها دەڵێ، "هەندێک لە منداڵەکانم حەزدەکەن هەرچۆنێک بێت، پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ یاریزانێکی باسکە دروست بکەم، بەڵام من پێیاندەڵێم ئەمە ئەو شتە نییە کە لەئێستادا دەمەوێت".
 
کیم کارداشیان، پێشتر هاوژینی کاینی وێستی راپەری بەناوبانگی ئەمریکی بوو بۆ ماوەی هەشت ساڵ، بەڵام دواتر بەفەرمی لە ساڵی 2022 لەیەکدی جیابوونەوە.
 
کارداشیان پێشتر جگە لە کاینی وێست، دووجار هاوسەرگیری کردووە.
 

جود بێلینگهامی تەمەن 21 ساڵان، تاوەکو ئێستا هیچ لێدوانێکی لەوبارەیەوە نەداوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە