ڤیدیۆ؛ مێسی گەڕایەوە و بۆ یەکەمجار لەگەڵ ئینتەرمەیامی دۆڕا

08-10-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Megan Briggs / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP
Photo by Megan Briggs / GETTY IMAGES NORTH AMERICA / AFP
نیشانەکردن ئینتەرمەیامی لیۆنێل مێسی
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

لیۆنێل مێسی، ئەستێرەی ئەرجەنتینی، دوای 17 رۆژ دوورکەوتنەوە بەهۆی پێکانەوە، گەڕایەوە نێو یاریگە، بەڵام نەیتوانی تیپەکەی لە دۆڕان بەرامبەر سینسیناتیی پێشەنگی خولی ئەمریکی رزگاربکات.
 
ئینتەرمەیامی لەسەر یاریگەی خۆیدا میوانداری سینسیناتی کرد و بە ئەنجامی 0-1 پێیدۆڕا و هیچ هیوایەکی نەما بۆ گەیشتن بە پلەی ئۆف، قۆناخی کۆتایی خولی ئەمریکی.
 
ئەمە یەکەم دۆڕانی ئینتەرمەیامییە لە یارییەکدا کە لیۆنێل مێسی بەشداری تێدا بکات، ئەگەرچی لیۆ لەم یارییەشدا وەک یاریزانی یەدەگ لە خولەکی 55 چووە نێو یاریگە،
 
گۆڵی بردنەوەی سینسیناتی لە یارییەکەدا لەلایەن ئەلبارۆ باریێلی یاریزانی ئەرجەنتینییەوە لە خولەکی 78 تۆمارکرا.
 
ئینتەرمەیامی بە کۆکردنەوەی 33 خاڵ پلەی پێش کۆتایی ریزبەندیی کۆمەڵەی رۆژهەڵاتی گرتووە، کە بەمشێوەیە چانسی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی کۆتایی لەدەستدا و خولەکە تەنیا دوو گەڕی ماوە.
 
مێسی لە یارییەکەی 20ـی ئەیلوولدا بەرامبەر تۆرۆنتۆ داوای لە تاتای راهێنەر کرد بیگۆڕێت، هەروەها لە 24ـی ئەیلوولدا لە یاریی دێربی فلۆریدا بەرامبەر ئۆرلاندۆ سیتی یاری نەکرد. ئینجا لە یاریی کۆتایی جامی کراوەی ئەمریکاشدا کە ئینتەرمەیامی بە ئەنجامی 1-2 بە هیوستن داینامۆ دۆڕا، لیۆ بەشداری نەکرد، لە رووبەڕووبوونەوەی شیکاگۆشاد هەر بەشداری نەکرد. 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە