ڤیدیۆ؛ بێلینگهام و ریال مەدرید بەردەوامن لە درەوشانەوە

08-10-2023
ئیحسان تاهیر
Photo by Pierre-Philippe MARCOU / AFP
Photo by Pierre-Philippe MARCOU / AFP
نیشانەکردن ریال مەدرید جود بێلینگهام
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

یانەی ریال مەدرید، بە سەرکردایەتی جود بێلینگهام، سەرکەوتنێکی نوێی بەدەستهێنا و بە ئەنجامێکی گەورە لە ئۆساسونای بردەوە.
 
یانەی شاهانە لە گەڕی 9ـی لالیگادا، لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ برنابیۆ، میوانداری ئۆساسونای کرد و 4-0 لێیبردەوە.
 
جود بێلینگهامی یاریزانی ئینگلیزی وەک هەمیشە درەوشایەوە و 9 خولەکی پێویست بوو بۆ ئەوەی گۆڵی پێشکەوتن بۆ ریال مەدرید تۆماربکات، کە نیوەی یەکەم بەم تاکە گۆڵەی ریال مەدرید کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا کوڕانی کارلۆ ئەنچێلۆتی باشتر دەرکەوتن و جارێکی دیکە بێلینگهام دوای 9 خولەک لە دەستپێکردنی نیوەی دووەم گۆڵی دووەمی خۆی و ریال مەدریدی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 65 ڤینیسیۆس جۆنیۆر گۆڵی سێیەمی شاهانەی تۆمارکرد، بەر لەوەی خۆسێلۆ دوای 5 خولەک گۆڵی چوارەمی ریال مەدرید تۆماربکات.
 
خۆسێلۆ دەرفەتی ئەوەی بۆ رەخسا ژمارەی گۆڵەکانی خۆی و یانەکەی زیاد بکات، بەڵام لێدانێکی سزای لەدەستدا و لە لایەن گۆڵپارێزی ئۆساسوناوە گەڕێندرایەوە.
 
بەم سەرکەوتنە، ریال مەدرید لە پێشەنگدا ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 24 خاڵ. لە کاتێکدا ئۆساسونا دەیەمە و دە خاڵی هەیە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە