ڤیدیۆ؛ ئیتیحاد خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ریزبەندی

08-10-2022
ئیحسان تاهیر
ئیتیحاد 3-1 فەتح
ئیتیحاد 3-1 فەتح
نیشانەکردن یانەی ئیتیحاد خولی سعودیە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لە خولی سعودیەدا، یانەی ئیتیحاد لە یاریگای نێودەوڵەتی شا عەبدوڵا لە شاری جدە، بە ئەنجامی 3-1 سەرکەوتنی بەسەر یانەی ئەلفەتحدا بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە پلەی دووەمی ریزبەندیی خولەکە.
 
لە خولەکی 32ـدا رۆمانیۆ بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
هاوڕێ مەغریبەکەی، عەبدولڕەزاق حەمدەڵڵا لە سەرەتای گێمی دووەمدا لە دەرفەتێکی ئاساندا سەرکەوتوو نەبوو لە دوو هێندەکردنی ئەنجامەکە، تاوەکو لە خولەکی 62 ئەلفەتح لە رێگەی ماجد عومەرەوە ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە.
 
بەڵام حەمدەڵڵا دوای 7 خولەک پێشکەوتنی بۆ ئیتیحاد گەڕاندەوە، بەرلەوەی ئیگۆر کۆرۆنادۆ لە خولەکی 86 بە لێدانێکی بەهێز سێ خاڵەکەی بۆ ئیتیحاد مسۆگەر بکات، کە بەم سەرکەوتنە ژمارەی خاڵەکانی تیپەکەی نونۆ سانتۆی راهێنەر بۆ 14 خاڵ بەرزبووەوە گەیشتە پلەی دووەمی ریزبەندییەکە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە