سوارێز باس لە کاتە سەختەکانی خۆی و گریانی مێسی دەکات

08-10-2022
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لویس سوارێز لیۆنێل مێسی
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

لویس سوارێز، ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و یانەی ناسیۆنالی وڵاتەکەی باس لە ئەزموونی یارییکردنی خۆی و پەیوەندیی هاوڕێیەتی لەگەڵ لیۆنێل مێسی دەکات.
 
سوارێز لەبارەی قۆناخی کۆتایی لە بارسێلۆنا دەڵێت " کاتێکی خراپمان بەسەربرد، لیۆ ئازاریکی زۆری بیینی، هەرگیز پێشتر لیۆم بەو شێوەیە نەبینیبو بگریێت، ئەو کاتە بەو هۆیەوە زۆر ئازاریدام، هەمیشە بەهۆی ئەم هۆکارانەوە جۆرێک لە نا دڵنیایی هەبووم، بەڵام کاتێک چوومە ئاتلێتیکۆ مەدرید دڵخۆشبووم."
 
لویزیتۆ ئەم قسانەی لەلایەن رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنییەوە بڵاوکراونەتەوە و دەڵێت " کاتێک چوومە بارسێلۆنا بە مێسیم گوت، هاتووم بۆ بردنەوە نەک جێگرتنەوەی کەس، ئەو لەوە تێگەیشت کە من راستگۆم و ئەمەش بووە هۆکاری ئەوەی پەیوەندیمان بەهێزبێت و زیاتر بەرەوپێشەوەبچێت."
 
هێرشبەرە ئۆرۆگواییەکە زیاتر گوتی " دڵخۆشبووم لەو قۆناخەدا کە سیانەی مێسی، نەیمار و سوارێز لە یانەکەدا هەبوون، هەموومان دڵخۆشدەبووین کە گۆڵ لە رێگەی دووانەکەی دیکەوە تۆماردەکران."
 
ئێل پێستۆلێرۆ هێشتا قسەیکردووە و دەڵێت " مێسی و نەیمار وایلێکردم پێڵاوی زێڕ ببەمەوە، لیۆنێل مێسی زۆرجار لێدانی سزای پێدەدام بۆ ئەوەی خەڵاتەکە ببەمەوە، یان کاتێک ئەوان هەردووکیان گۆڵیان دەکرد، بەدوای مندا دەگەڕان و هاوکاریان دەکردم، من زۆر بەوە دەزانم، خۆبەزلزانین نەبوو، ئێمە هەرسێکمان بەیەکەوە دڵخۆشبووین، وەک ئەوەی هەموو تیپەکە دڵخۆشبوو."
 
سوارێز باس لە کاتە سەختەکانی لە دوایین ساتەکانی دەکات لە بارسێلۆنا و دەڵێت " لە دوایین رۆژەکاندا دەچووم و مەشقمدەکرد، بەڵام بەجیا دەیانناردم بۆ مەشقکردن، ئەوە زۆر ئازاریدام و کاتێک دەچوومە ماڵەوە دەگریام، بەهۆی ئەو شێوازەی مامەڵەکردنەی بەرامبەرم دەکرا، ئەوەش پەیامێک بوو بۆ ئەوەی کە دەیانویست مێسی بەتەنیا بمێنێتەوە، ئێمە هۆکاری ئەوە نەبووین کە روویدا، ئێمە هۆکار نەبووین بۆ ئەو ئاڵۆزییەی یانەکە تێیکەوت."
 
هێرشبەری پێشووی یانەکانی لیڤەرپوول، بارسێلۆنا و ئاتلێتیکۆ مەدرید لە کۆتایی قسەکانیدا هیواخوازە، لە یاریی کۆتایی مۆندیالدا ئەرجەنتین و ئۆرۆگوای رووبەڕووی یەکببەنەوە، بۆ ئەوەی بتوانین چێژ لە یارییەکە وەربگرین، ئەمەش بۆ ئەمریکای باشوور زۆرباش دەبێت."

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە