بەرازیل و ئەرجەنتین سوپەر کلاسیکۆ لە سعودیە ئەنجامدەدەن

08-10-2019
رووداو وەرزشی
نیشانەکردن بەرازیل ئەرجەنتین سوپەر کلاسیکۆ
A+ A-

رووداو - هەولێر

بڕیارە یاری سوپەر کلاسیکۆی جیهان، لەنێوان هەردوو هەڵبژاردەی بەرازیل و ئەرجەنتین جارێکی دیکە لە سعودیە ئەنجامبدرێتەوە.

دەستەی رێکخستنی بۆنەکان لە سعودیە بەسەرکردایەتی ترکی ئەلشێخ، چالاکییەکانی وەرزی ئاشکراکرد، یەکێک لە چالاکییەکان ئەنجامدانی یارییەکی دۆستانە دەبێت بۆ ماڵئاواییکردنی یاسر ئەلقەحتانی، ئەستێرەی تۆپی پێی سعودیە و یارییەکی دیکەش سوپەر کلاسیکۆی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین دەبێت.

چاوەڕواندەکرێت بۆ یارییە لیۆنێل مێسی، سەرکردایەتی ئەرجەنتین بکات دوای ئەوەی ماوەی راگرتنەکەی لە یارییە نێودەوڵەتییەکان کۆتاییدێت.

بەپێی بڵاوکراوەکەی سعودیە یارییەکەی نێوان بەرازیل و ئەرجەنتین، بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی یازدە بە دیارییکراوی لە 15ـی ئەو مانگە لەسەر یاریگەی شا فەهدی نێودەوڵەتی ئەنجامبدرێت.

پێشتر بەرازیل و ئەرجەنتین لە پاڵەوانێتییەکی دۆستانەدا لە سعودیە بەشداربوون، کە رکابەرییەکانی بەبەشداری ئەو دوو هەڵبژاردەیە و سعودیە و عێراق لە جەدە کران و بەرازیل بە گۆڵێکی نەیمار لە ئەرجەنتینی بردەوە.
ئامادەکردن؛ سامان وڵاتژێری

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە