ڤیدیۆ؛ سەگێک دێتە نێو یاریگە و لەگەڵ گۆڵپارێز یارییدەکات


رووداو - هەولێر


لە خولی تۆپی پێی جۆرجیا بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو سەگێک دێتە نێو یاریگە و یارییەکی خولەکە رادەگرێت.

لە یاریی نێوان هەردوو یانەی دێلا و توربیدۆ کوتایسی سەگێک لەخولەکی 68ـی یارییەکەدا دێتە نێو یاریگە و یارییەکە رادەگرێت، دوای ئەوە سەگەکە بە دڵی خۆی بەنێو یاریگەدا رادەکات، دەچێتە لای گۆڵپارێزی یانەی توربیدۆ و پێکەوە یاریی دەکەن.

دوای ئەوە یاریزانێک بۆ ئەوەی سەگەکە لەنێو یاریگە بباتە دەرەوە، بەپێش سەگەکە دەکەوێت و بۆ دەرەوەی یاریگە رادەکات، بەڵام سەگەکە چاوی هەر لە یاریگەکەیە و لەسەر هێل رادەوەستێت.