خۆشەویستە نوێیەکەی ئێمباپێ کێیە و پێشتر کەپڵی کام وەرزشوان بووە؟

رووداو دیجیتاڵ

 

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە چەند هەفتەی رابردوودا ئاشکرایان کرد کە کیلیان ئێمباپێ پەیوەندی سۆزداری لەگەڵ دانی گرەیس ئەلمێیدا، کچە مۆدێلی بەنێوبانگی ئەمریکی هەیە، دوای ئەوەی لە شاری مەیامی ئەمریکا لە بەردەم خەڵکدا لەگەڵیدا دەرکەوت.
 
بەڵام دانی گرەیس کێیە و چۆن پەیوەندی بە ئێمباپێوە هەبوو؟ چۆن پەیوەندی نێوانیان ئاشکرا بوو؟ لەم راپۆرتەدا باسی دەکەین.
 
سەرەتای گومانەکان
 
سەرەتای دەرکەوتنی گومانەکان لەسەر بوونی پەیوەندی نێوان ئێمباپێ و دانی گرەیس لە مانگی نیسانی ساڵی رابردوودا بوو، کاتێک ئەو کچە مۆدێلە بەنێوبانگە لەسەر کورسییەکی زۆر تایبەت لە یاریگای پارک دی پرێنس، یاریگای پاریس سانجێرمان دەرکەوت.
 
ئەو کورسییە لەنێو ئەو کورسییانەدا بوو کە بەتایبەت بۆ میوانەکانی ئێمباپێ تەرخانکرابوون، ئەمەش قسە و گومانێکی زۆری لێکەوتەوە کە دواجار ئێمباپێ پەیوەندییەکی سۆزداری هەبێت.
 
لەو کاتەدا سەبارەت بەو بابەتە پرسیاری لێکرا، بەڵام وەڵامەکەی بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر ناڕوون بوو، ئەو هەواڵەکەی رەتنەکردەوە، بەڵام لەهەمانکاتدا پشتڕاستی نەکردەوە و تەنیا گوتی "ناتوانم لێدوان لەسەر دۆخی ئێستامان بدەم".
 

پشتڕاستکردانەوە
 
هەندێک سەرچاوە بڵاویانکردەوە، ئەو دووانە لە چەند شوێنێک لە شاری مەیامی ئەمریکی بینراون، لەوێ کاتیان بەسەربردووە لە یاریی بۆلینگ لە Lucky Strike، دواتر چوونەتە یانە شەوانەکەی LIV و دوای ئەوە لە چێشتخانەی "کیکی لەسەر رووبارەکە" نانیان خواردووە.
 
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمباپێ و ئەلمێیدا زۆر ئاسوودە بوون، بەو پێیەی دەست لەنێو دەست چێشتخانەکەیان بەجێهێشتووە، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە ئەستێرە فەرەنسییەکە لەگەڵ ئەو خانمەدا کاتێکی زۆری بەسەربردووە.
 
راستەوخۆ دوای ئەوە دەرکەوت کە ئێمباپێ لە راستیدا فۆڵۆوی ئەو مۆدێلە دەکات لە ئینستاگرام، هەرچەندە هیچ هاوڕێیەکی هاوبەشیان نییە لە ئینیستاگرام جگە لە نەیمار دا سیلڤا کە پێدەچێت یەکێک بێت لە هۆکارەکانی ناسینی ئەو مۆدێلە.
 
کار و تەمەنی ئەو
 
ئەلمێدا نزیکەی 9 ساڵ لە ئێمباپێ گەورەترە و لە بواری مۆدێلدا کاردەکات. ئەو لە رێگەی ئەکاونتی ئینستاگرامەکەیەوە بانگەشەی ئەوە دەکات کە خاوەنی دوو کۆمپانیای مۆدێلە، ئەمە جگە لە پرۆژەیەکی فرۆشتنی جلوبەرگی مەلەوانی و جوانکاری جگە لەهەموو ئەوانەش... بلۆگی ئۆنلاین کە زۆر بەکاری دەهێنا لەکاتێکدا لە ئیتاڵیا دەژیا , پێش ئەوەی بەم دواییە بچێتە میامی.
 
کیلیان ئێمباپێ یەکەم وەرزشوان نییە کە ئەلمێیدا پەیوەندی لەگەڵدا هەبێت، ئەگەر ئەو هەواڵانەی باس لە پەیوەندییەکەی نێوانیان دەکەن راست بن، وەک چۆن پێشتر پەیوەندی بە بلەیک گریفین ئەستێرەی باسکەی ئەمریکییەوە هەبووە.
 
بەم دواییە ئێمباپێ بە گواستنەوەیەکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کرد، دوای ئەوەی ریزەکانی پاریس سانجێرمانی جێهێشت.
 
ئەستێرە فەرەنسییەکە سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی یەکەم گۆڵی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، لە یەکەم یاریی فەرمی خۆیدا، کاتێک بەرامبەر ئاتالانتا لە جامی سوپەری ئەوروپا یاری کرد، و نازناوەکەی بەدەستهێنا.