ڤیدیۆ؛ سابالێنکا بووە پاڵەوانی ئەمریکا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
ئارێنا سابالێنکا
ئارێنا سابالێنکا
نیشانەکردن ئارێنا سابالێنکا
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ئارێنا سابالێنکای بێلارووسی، مێژووییەکی گەورەی نووسییەوە و نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکای لەسەر ئاستی خانمان بەدەستهێنا.
 
لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتییەکەدا، ئارێنا رووبەڕووی جێسیکا پیگولای ئەمریکی بووەوە، یارییەکە رکابەرییەکی بەهێزی بەخۆیەوە بینی، بەڵام ئەزموونی سابالێنکا رۆڵی هەبوو لە یەکلاکردنەوەی کۆمەڵەی یەکەم و بە حەوت پێنج پێشکەوت.
 
لە کۆمەڵەی دووەمدا، تێنسزانە ئەمریکییەکە خۆی ماندووکرد، بۆ ئەوەی هاندەرانی بێهیوا نەکات و ماوەیەکی درێژ لە رکابەریکردن بەردەوامبوو، بەڵام ئەو کۆمەڵەیەش بە هەمان ئەنجامی کۆمەڵەی یەکەم بە حەوت پێنج بۆ ئارێنا سابالێنکا بوو.
 
تێنسزانە بێلارووسییەکە بە کاژێرێک و 53 خولەک یارییەکەی تەواوکرد، بۆ یەکەمجار لە مێژوویدا نازناوی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکای بەدەستهێنا و ئەمە دووەم نازناوی گرانداسلامە لەم ساڵەدا بەدەستیدەهێنێت دوای بردنەوەی نازناوی پاڵەوانێتی ئوسترالیا.

ئارێنا بەبردنەوەی ئەم نازناوە بووە خاوەنی چوار نازناوی گراندسلام و بە دڵخۆشییەکی زۆرەوە جامی پاڵەوانێتییەکەی لەنێو ئاهەنگێکی گەورەدا بەرزکردەوە.


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە