یۆفا دیماریای سزادا

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەوروپای ناسراو بە یۆفا بڕیاریدا لە جامی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا بۆ ماوەی 3 یاری ئانخێل دیماریا رابگرێت، دوای ئەوەی وەرزی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی نێوان پاریس سانجێرمان و مانچێستەر سیتی بەکارتی سوور دەرکرا.

ئەمڕۆ یۆفا بڕیاریدا یاریزانە ئەرجەنتینییەکە بۆ ماوەی سێ یاریی لە ئەم وەرزی چامپیۆنزلیگ رابگرێت، بەمەش  دیماریا لە یاری یانەکەی بەرامبەر، کلوپ برووج، مانچێستەر سیتی و لایپزیگ لە یارییەکانی قۆناخی کۆمەڵەکان بێبەش دەبێت.

وەرزی رابردوو لە یاریی نێوان مانچێستەر سیتی و پاریس سانجێرمان لە یاریی گەڕانەوە کە لە یاریگەی ئیتیحاد بەڕێوەچوو، دوای هەڵسوکەتێکی ناوەرزشی و زەبرگەیاندن بە فێرناندینیۆی ئەستێرەی مانچێستەر سیتی، ناوبژیوان راستەوخۆ یاریزانە تەمەن 33 ساڵییەکەی ئەرجەنتینی بەکارتی سوور دەکرد.