پاڵاوتنەکانی مۆندیال.. پاڵەوانی ئەوروپا یاری هەیە

08-09-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن پاڵاوتنەکانی مۆندیال هەڵبژاردەی ئیتاڵیا
A+ A-

رووداو دیجتاڵ

ئەمشەو لە درێژەی یارییەکانی گەڕی شەشەمی پاڵاوتنەکانی ئەوروپا بۆ مۆندیالی 2022ـی قەتەر، 12 یاری بەڕێوەدەچن، کە رووبەڕووبوونەوەی پۆڵەندا و ئینگلتەرا یاریی لووتکە دەبێت، کە یەکەم و دووەمی کۆمەڵەی نۆیەمن.

لە کۆمەڵەی پێنجەمدا بەلجیکای پێشەنگ دەبێتە میوانی بیلاڕووس، کە بەلجیکییەکان خاوەنی 13 خاڵن و بە بردنەوە گەیشتنیان بۆ مۆندیال مسۆگەر دەکەن.

ئەڵمانیا، کە بە سەرکردایەتی هانسی فلیک ئاستێکی بەرز پێشکێش دەکات، ئەمجارەش لە ئەرکێکی ئاساندا بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئایسلەندا دەچێتە ئەو وڵاتە.

ئیتاڵیای پێشەنگی کۆمەڵەی سێیەم، کە 36 یارییە نەدۆڕاوە، بە بردنەوە لە لیتوانیا قاچێکی دەخاتە نێو قەتەر، ئیسپانیاش میوانی کۆسۆڤۆ دەبێت.

یارییەکانی ئەمڕۆ:

ئەرمینیا - لیشتینشتاین 19:00
بیلاڕووس - بەلجیکا 21:45
پۆڵەندا - ئینگلتەرا 21:45
هەنگاریا - ئەندۆرا 21:45
ئایسلەندا - ئەڵمانیا 21:45
ئێرلەندای باکوور - سویسرا 21:45
یۆنان - سوێد 21:45
مەسەدۆنیای باکوور - رۆمانیا 21:45
وێڵز - ئیستۆنیا 21:45
ئیتاڵیا - لیتوانیا 21:45
ئەڵبانیا - سان مارینۆ 21:45
کۆسۆڤۆ - ئیسپانیا 21:45

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە