سانێ بە هۆکارێکی سەیر هەڵبژاردەی ئەڵمانیا بەجێهێشت

08-09-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن لێرۆی سانێ، یاریزانی ئەڵمانیا
A+ A-

رووداو - هەولێر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا رایگەیاند، لێرۆی سانێ دوای وەرگرتنی رەزامەندی یواخیم لۆف، راهێنەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا ریزەکانی هەڵبژاردەکەی بەجێهێشت، لەکاتێکدا دوو رۆژی دیکە لە یارییەکی دۆستانەدا رووبەڕووی پیرۆ دەبنەوە.

رۆژنامەی بێڵدی ئەڵمانی رایگەیاندووە، کاندێس بروک، کچە هاوڕێی یاریزانە ئەڵمانییەکە منداڵی یەکەمی بووە و بەو هۆیەوە یاریزانە 22 ساڵەکە راهێنانەکانی ئەڵمانیای بەجێهێشتووە.

سلێمان سانێ باوکی لێرۆی سانێ بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، زۆر دڵخۆشە بە لەدایکبوونی نەوەکەی و ناوەکەشی دەکەنە ریۆ ستێلا.

سانێ رۆژی پێنجشەممە لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەرامبەر فەرەنسا بەشدارییکرد کە هەردوو هەڵبژاردە بەبێ گۆڵ یەکسانبوون سبەی یەکشەممەش رووبەڕووی پیرۆ دەبنەوە لە یارییەکی دۆستانەدا.

سانێ بۆ مۆندیالی 2018ـی رووسیا بۆ ریزەکانی ئەڵمانیا بانگێشتنەکرابوو سەرەرای ئەوەی وەرزی رابردوو لەگەڵ مانچێستەر سیتی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد، بەڵام دوای وازهێنانی مەسعود ئۆزێل لە هەڵبژاردەکە ئەو یاریزانە بۆ ریزەکانی مانشافت بانگێشتکرا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە