لیڤەرپوول نزیکە لە بەدەستهێنانی واژۆی یاریزانێکی ئیسپانی


رووداو دیجیتاڵ

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دەیەوێت یەکەم گواستنەوەی خۆی لە مێرکاتۆی هاوینەدا بەسەرکەوتوویی ئەنجام بدات.
 
یانەی لیڤەرپوول هەوڵەکانی چڕکردووەتەوە بۆ بەدەستهێنانی تواناکانی مارتن زوبیمێندی، یاریزانی یانەی ریال سۆسیداد.
 
بەپێی میدیاکان، یاریزانە ئیسپانییەکە رەزامەندی دەربڕیوە بۆ گواستنەوەکە و یانەی لیڤەرپوولیش ئامادەیە نرخی شکاندنی گرێبەستەکەی بدات کە 60 ملیۆن یۆرۆیە.
 
یانەی ریال سۆسیداد لە هەوڵدایە بۆ رازیکردنی زوبیمێندی بۆ مانەوە بۆ ساڵێکی دیکە، چونکە نایەوێت یاریزانێکی گرنگی دیکەی سەرەکی خۆی لەدەست بدات.
 
 پێشبینی دەکرێت ئەو یانەیە جگە لە زوبیمێندی، دوو ئەستێرەی گرنگی خۆی لەدەستبدات لە بازاڕی گواستنەوەکانی ئەمساڵدا.
 
بەرگریکاری هەڵبژاردەی ئیسپانیا لێ نۆرماند ئەو یانەیەی بەجێهێشت و رووی کردە یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید، پێشبینیکراوە کە میکێل مێرینۆش ریزەکانی ئەو یانەیە بەجێبهێڵێت و روو بکاتە یانەی ئارسیناڵ.
 
یانەکە لە رێی خێزانی یاریزانەکەوە گوشاری خستووەتەسەر بۆ ئەوەی رازیبکات بە مانەوە.
 
زوبیمێندی شاری سان سیباستیانی خۆشدەوێت، ئەو شارەی هەرێمی باسک کە یانەی سۆسیدادی تێدایە و یانەکە  بەوە دەزانێت، دەیەوێت کاری لەسەربکات بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر بڕیاری یاریزانەکە هەبێت