لاپۆرتا، دیکۆ دەکاتە قوربانی نیکۆ

رووداو دیجیتاڵ

 

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بڕیارێکی گرنگی دا و مافی سەرپەرشتیکردنی دانوستاندنەکان بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ نیکۆ ویلیامزی یاریزانی باڵی یانەی ئاتلێتیک بیلباوی لە دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسا وەرگرتەوە و خۆی سەرپەرشتی دانوستاندنەکان دەدات.
 
رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی بڵاویکردەوە، لاپۆرتا بڕیاریداوە دەسەڵاتی دانوستاندن لە دیکۆی بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەکە بکشێنێتەوە، لە بەرامبەردا خۆی ئەو رۆڵە بگرێتە ئەستۆ لەپێناو بەدەستهێنانی واژۆی نیکۆ.
 
بارسێلۆنا نزیکە لە راگەیاندنی گرێبەستی دانی ئۆلمۆ، کە لە یانەی لایپزیگەوە گواستووەتەوە، دوای ئەوەی بڕی پارەی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ئەستێرەی هەڵبژاردەی ئیسپانیادا دا، بەڵام پێناچێت پرسی گرێبەست لەگەڵ ویلیامز ئاسان بێت.
 
ویلیامز دوای کۆتاییهاتنی پشووەکانی، کە دوای یۆرۆی 2024 وەریگرتبوو، پەیوەندی بە مەشقەکانی بیلباوەوە کردەوە، و هیچ ئاماژەیەک نییە بۆ ئەوەی ئەم هاوینە پەیوەندی بە یانەی بارسێلۆناوە بکات.
 
بەڵام لاپۆرتا رەتیدەکاتەوە نائومێدبێت، ئەمەش وایلێکرد سەرکردایەتی پرۆسەی دانوستاندنەکان بکات، ئەمەش لە وەڵامی کاردانەوەی ئەو هاندەرانەدا کە بە نائومێدیەوە دەیانویست ویلیامز بخەنە نێو یاریگاکانەوە، کە دووانەیەکی لێکتێگەیشتنیان لەگەڵ لامین یامال ئەستێرەی بلاوگرانا لە یۆرۆدا پێکهێنا کە ئیسپانیا نازناوەکەی بەدەستهێنا .
 
بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی نیکۆ ویلیامز لەگەڵ بلباو 58 ملیۆن یۆرۆیە، ئەمەش مانای وایە کە بارسێلۆنا کێشەیەکی زۆری دەبێت بۆ دەستەبەرکردنی ئەم بڕە پارەیە، دوای ئەوەی بڕی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئۆلمۆی لەگەڵ لایپزیگ دا، کە بەهای 55 ملیۆن یۆرۆیە.