یاریزانێکی پێشووی ریال مەدرید کۆچی دواییکرد

رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ریال مەدرید لە ماڵپەڕی فەرمی خۆیدا، هەواڵی کۆچی دوایی ئیدواردۆ 'چاتۆ' گۆنزالێزی یاریزانی پێشووی راگەیاند، کە لەگەڵ مێرینگێ سێ نازناوی خولی ئیسپانیای بەدەستهێناوە.
 
ریال مەدرید، لە راگەیێندراوێکی فەرمیدا ماتەمینی بۆ کۆچی دوایی چاتۆ لە تەمەنی 80 ساڵیدا راگەیاند و سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی خێزانەکەی و هەوادار و نزیکەکانی کرد.
 
لە راگەیێندراوەکەی یانەی شاهانەدا هاتووە "یانەی ریال مەدرید و سەرۆک و دەستەی کارگێڕیی یانەکە، خەم و دڵتەنگیی قوڵی خۆیان بۆ کۆچی دوایی ئێدواردۆ 'چاتو' گۆنزالێز دەردەبڕن، کە یاریزانی یانەی ریال مەدرید بوو لە ماوەی نێوان ساڵانی 1966 تاوەکو 1969، لەو ماوەیەی لەگەڵ ئێمە یاریی کرد، سەرکەوتنی بەدەستهێنا و سێ نازناوی خولی ئیسپانیای بردووەتەوە".
 
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێدواردۆ 'چاتۆ' گۆنزالێز ساڵانێکی زۆر راهێنەریش بووە، و پێشتر راهێنەرایەتی چەندین یانەی ئیسپانیای کردووە.
 
هەروەها یانەی ریال مەدرید سەرەخۆشی و خۆشەویستی خۆی ئاراستەی خانەوادەکەی و هاوڕێکانی و یانەکانی و سەرجەم ئازیزەکانی دەکات.
 
ئێدواردۆ گۆنزالێز لە تەمەنی 80 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.