ڤیدیۆ؛ بۆرووسیا دۆرتموند 3-1 لە ئایاکسی بردەوە

رووداو دیجیتاڵ

بۆرووسیا دۆرتموند لە یارییەکی دۆستانەدا کە لە ئەڵمانیا بەڕێوەچوو، بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئەیاکسی هۆڵەندی بردەوە.
 
لە خولەکی شەشەمدا یانەی میواندار بە گۆڵێک پێشکەوت، کە لەلایەن جولیان براندتەوە تۆمارکرا.
 
ئایاکس دوای تەنیا خولەکێک بە لێدانێکی تووندی برایان برۆبی گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد، دوای ئەوەی پاسێکی جوانی لەلایەن ستیڤن بێرگڤینەوە پێگەیشت.
 
لە گێمی دووەمدا بۆرووسیا دۆرتموند کۆنترۆلی یارییەکەی کرد و لە خولەکی پەنجا و چواردا فیلیکس نمێچا بە سوود وەرگرتن لە پاسێکی سێباستیان هالەر گۆڵی دووەمی یانە ئەڵمانییەکەی تۆمارکرد.
 
لە خولەکی 60 فیلیکس نمێچا گۆڵی دووەمی خۆی لە یارییەکەدا تۆمارکرد و بۆرووسیا دۆرتموند بە ئەنجامی 3-1 یارییەکەی بردەوە.
 
بۆرووسیا دۆرتموند، کە ئیدین تێرزیچ راهێنەرایەتی دەکات، و لە وەرزی رابردوودا پلەی دووەمی بوندێسلیگای بەدەستهێنا، رۆژی شەممەی داهاتوو وەرزی نوێی خۆی بە یارییکردن بەرامبەر یانەی ماینز لە قۆناخی 32ـی جامی ئەڵمانیا دەستپێدەکات، هاوکات یەکەم یاریی خۆی لە بوندێسلیگادا رۆژی 19ـی ئاب بەرامبەر کۆڵن دەکات.