ڤیدیۆ؛ بەهۆی هەڵەیەکەوە خانمانی ئینگلتەرا لە مەدالیای زێڕ بێبەشکران

08-08-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by Glyn KIRK / AFP
Photo by Glyn KIRK / AFP
نیشانەکردن کۆمۆنوێڵس
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

رێکخەرانی یارییەکانی کۆمۆنوێڵس، کە رکابەرییەکانی لە بیرمینگهام بەردەوامن، مەدالیای زێڕی پێشبڕکێی 400 مەتر پۆستەی لە هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلتەرا وەرگرتەوە، بەهۆی روودانی هەڵەیەک لەلایەن خانمە یاریزانە ئینگلیزییەکانەوە.
 
هەڵبژاردەی خانمانی ئینگلتەرا، لە پێشبڕکێی 400 مەتر راکردنی پۆستەدا، کە پێکهاتبوو لە هەریەک لە ڤیکتۆریا ئۆهورۆگو، جۆدی ویلیامز، ئاما پیپی و جێسا نایت، توانیان پلەی یەکەم لە قۆناخی کۆتایی پێشبڕکێیەکەدا بەدەستبێنن، بەڵام مەدالیای زێڕیان لێسەندەوە و ئەنجامەکەیان بۆ هەژمار نەکرا.
 
هۆکاری لێسەندنەوەی مەدالیای زێڕ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ویلیامز و ئۆهورۆگۆ لە کاتی گۆڕینەوەی پۆستەکەی دەستیاندا لە بەشی دووەمی پێشبڕکێکەدا لە ناوچە دیاریکراوەکە دەرچوون.
 
بەم هۆکارەوە مەدالیای زێڕ درایە هەڵبژاردەی خانمانی کەنەدا، کە دووەم بوون، زیویش درایە جامایکا و برۆنزەکەش بۆ هەڵبژاردەی زانمانی سکۆتلەندا مایەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە