تۆتێنهام مەرجێکی بۆ فرۆشتنی هاری کەین بە مانچێستەر سیتی هەیە

08-08-2021
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن هاری کەین مانچێستەر سیتی
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

یانەی مانچێستەر سیتیی ئینگلیزی پێویستە 20 ملیۆن یۆرۆی دیکە لە نرخی دەستەوارەکەی زیاد بکات بۆ ئەوەی بتوانێت گرێبەست لەگەڵ هاری کەینی هێرشبەری یانەی تۆتێنهام بکات.

میدیاکان باس لەوە دەکەن کە مانچێستەر سیتی دەستەوارەیەکی بە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆ پێشکەشی تۆتێنهام کردووە، بۆ ئەوەی دەستبەرداری کەین ببێت، بەڵام سەرۆکی یانەکەی لەندەن رەتیکردووەتەوە و ئامادەنییە هێرشبەرەکەی بە کەمتر لە 120 ملیۆن یۆرۆ بفرۆشێت.

تۆتێنهام بەوە رازییە بڕی گرێبەستی کەین 100 ملیۆن یۆرۆ بێت لەگەڵ 20 ملیۆن یۆرۆش وەک گۆڕانکاری، کە پێدەچێت مانچێستەر سیتی نەتوانێت ئەو مەرجە قبوڵ بکات، بەو پێیەی پێشتریش جاک گریلیشی بە 100 ملیۆن یۆرۆ کڕیوە.

رۆژنامەکانی بەریتانیا باس لەوە دەکەن کە بەرپرسانی تۆتێنهام دەیانەوێت 100 ملیۆن یۆرۆ بەرامبەر دەستبەرداربوون لە کەین وەربگرن، ئینجا هەر کاتێک مان سیتی نازناوێکی دیکەی پرێمەرلیگ و نازناوی چامپیۆنزلیگی بردەوە، پێویستە 20 ملیۆن یۆرۆی دیکەش بداتە تۆتێنهام. 

دانێل لیڤی، سەرۆکی تۆتێنهام، بە بەرپرسانی مانچێستەر سیتی گوتووە، کاتێک ئێوە گریلیش بە 100 ملیۆن یۆرۆ بکڕن، ئەوە مانای ئەوەیە کە دەبێت زیاتر بە هاری کەین بدەن، چونکە ئەوە روونە کە هاری کەین یاریزانێکی زۆر باشترە لە گریلیش.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە