بەفەرمی ئاتلێتیک بیلباو دەستبەرداربوونی لە کێپا راگەیاند

08-08-2018
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن کێپا ئاریزابالاگا، گۆڵپارێزی نوێی چێڵسی، گواستنەوە
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەفەرمی یانەی ئاتلێتیک بیلباوی ئیسپانی دەستبەرداربوونی لە کێپا ئاریزابالاگا، گۆڵپارێزی یانەکەی لەبەرژەوەندی یانەی چێڵسی راگەیاند.

بیلباو لەسەر لاپەرەی فەرمی یانەکە رایگەیاندووە، بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری کێپا بووە بۆ یانەی چێڵسی، دوای ئەوەی یانە ئینگلیزییەکە مەرجەکانی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی جێبەجێکرد.



پەیوەندیکردنی گۆڵپارێزە 23 ساڵەکە بەچێڵسی یانەی ریال مەدرید لە گواستنەوەی تیبۆ کۆرتوا زیاتر نزیکدەکاتەوە و ئەگەری زۆر هەیە لەچەند کاژێری داهاتوودا گرێبەستی کۆرتواش رابگەیێندرێت.

بەپەیوەندیکردنی ریزەکانی بلۆز کێپا بە 80 ملیۆن یۆرۆ دەبێتە گرانترین گرێبەستی گواستنەوەی گۆڵپارێزەکان لە مێژوودا.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە