رووداو دیجیتاڵ
دادگەی سویسرا سەرۆکی پێشووی فیفا و یوفای لە تۆمەتی گەندەڵی بێتاوان ناساند، کە پێشتر داوادەکرا هەریەکێکیان 20 مانگ زیندانی بکرێت.
جۆزیڤ بلاتەر، سەرۆکی پێشووی فیفا و میشێل پلاتینی، سەرۆکی پێشووی یوفا بەتۆمەتی گەندەڵی تۆمەتبارکرابوون.
مانگی پێشوو بلاتەر و پلاتینی لەبەردەم دادگەی سویسرادا بۆ وەرگرتنی وتەکانیان لەسەر ئەو تۆمەتانەی ئاراستەیان کراوە ئامادەبوون.
ئەوکات دادوەری گشتی داوایکردبوو هەریەکێکیان 20 مانگ زیندانی بکرێن، بەڵام
دادگایەکی سویسری، هەریەک لە جۆزێف بلاتەری سویسری و میشێل پلاتینی فەرەنسی، لەبارەی دۆسیەیەکی ساختەکاریدا کە بووە هۆکاری لەنێوبردنی پیشەی کارگێڕییان، بە بێتاوان ناساندن.
دادگای تاوانەکان لە شاری پلینزۆنا بە داواکانی داواکاری گشتی رازی نەبوو، کە لە ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانی رابردوودا، داوایکردبوو بلاتەری تەمەن 86 ساڵ و پلاتینی تەمەن 67 ساڵ، بۆ ماوەی ساڵێک و هەشت مانگ زیندانی بکرێن، بە پاساوی فێڵکردن لە فیفا، گوایە بلاتەر وەک قەرەبوویەکی ناڕەوا بڕی دوو ملیۆن فرەنکی سویسری (1.8 ملیۆن یۆرۆ) خستووەتە سەر هەژماری بانکیی پلاتینی، بە پاساوی ئەنجامدانی کاری راوێژکاری بۆ بلاتەر.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ