نۆڤاك جۆكۆڤیچ لە پلەی یەكەمە


رووداو – هەولێر 


 نۆڤاك جۆكۆڤیچ یاریزانی سڕبی، توانی پلەی یەكەمی ریزبەندی باشترین یاریزانانی تێنس داگیربكاتەوە، دوای ئەوەی بۆ جاری دووەم نازناوی پاڵەوانیەتیی وێمبڵدۆنی بەدەستهێنا.

جۆكۆڤیچ لە یاریی كۆتایی وێمبڵدۆندا ئێوارەی یەكشەممە لە رۆجێر فێدرێری بردەوە بە ئەنجامی 3-2 كۆمەڵە و حەوتەم نازناوی گراند سلامی بەدەستهێنا، بەمەش پلەی یەكەمی ریزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی لەم هەفتەیەدا وەرگرت و لە دوای ئەویش رافائێل نادالی ئیسپانی دێت لە پلەی دووەمدا.

هاوكات رۆجێر فێدرێری سویسری لە پلەی سێیەمە و پلەی چوارەمیش بۆ هاونیشتیمانیی فێدێر، ستانیسلاڤ فاڤرینكایە، هەروەها تۆماس بریدیچی چیكی لە پلەی پێنجەمە.

لە پلەكانی شەشەمیش تا دەیەم، هەریەكە لە میلۆس راونیچی كەنەدی، دێڤید فیرەری ئیسپانی، خوان مارتن دیل پۆترۆی ئەرجەنتینی، دیمیترۆڤ گریگۆری بولگاری و ئەندی مۆرای بریتانی دێن، كە ئەوەی جێی سەرنجە، بوونی ئەندی مۆرایە لە پلەی دەیەمی ریزبەندییەكەیە.