رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئیتیحادی سعودی بەفەرمی کەریم بنزیما، ئەستێرەی فەرەنسی و یاریزانی نوێی یانەکەی بە میدیا و هاندەرانی دەناسینێت.
ئەمشەو لە رێوڕەسمێکی تایبەت و گەورەدا، لە یاریگەی جەوهەرە کەریم بنزیما، وەک یاریزانی نوێی یانە سعودییەکە دەناسێنرێت، دوای ئەوەی لە یانەی ریال مەدریدەوە پەیوەندیی بەو یانەیەوە کرد.
بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی سعودیە، سەرجەم بلیتەکانی ئامادەبوون لە رێوڕەسمی ناساندنی کەریمدا فرۆشراون و چاوەڕواندەکرێت 57 هەزار هاندەر ئامادەی ناساندنی یاریزانەکە دەبن، کە لە ماوەی چەند کاژێرێکی کەمدا سەرجەم بلیتەکانی فرۆشران.
بنزیما دوای 14 ساڵ یارییکردن بۆ ریال مەدرید و بردنەوەی 25 نازناوی جیاواز لەسەر ئاستی ئیسپانیا، ئەوروپا و جیهان، یانەی ریال مەدریدی بەجێهێشت و پەیوەندیی بە یانەی ئیتیحادی سعودییەوە کرد.
لە ئەگەری ئامادەبوونی 57 هەزار هاندەر لە رێوڕەسمی ناساندنی هێرشبەرە فەرەنسییەکەدا، ئەوا کەریم بنزیما ریکۆردی کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەشێکێنێت، کە کاتێک چووە یانەی نەسڕ 25 هەزار هاندەر ئامادەی رێوڕەسمی ئەستێرە پۆرتوگالییەکە بوون.
بنزیما رۆژی چوارشەممە بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە مەدریدەوە بەرەو جەددە بەڕێکەوت، لەکاتی گەیشتنیدا بۆ سعودیە پێشوازییەکی گەورەی لێکرا و ئەو ئێستا یاریزانی ئیتیحادە و هاوشێوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولی سعودی یارییدەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ