ئاورلیێن چوامینی، یاریزانە نوێیەکەی یانەی ریال مەدرید کێییە؟


رووداو دیجیتاڵ

ئاورلیێن چوامینی بەتەواوی لە پەیوەندیکردن بە یانەی ریال مەدریدەوە نزیکبووەتەوە و رێککەوتنی کۆتایی کراوە.
 
یاریزانەکە لە یانەی مۆناکۆی فەرەنسی بەرامبەر 80 ملیۆن یۆرۆ و 20 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانکاری دەچێتە ریال مەدرید، بەپێی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان یاریزانەکە گرێبەستەکەی تاوەکو 5 ساڵ دەبێت.
 
چوامینی لە دایکبووی 27ـی 1ـی 2000ـە، لە شاری روانی فەرەنسا لە دایکبووە، بەڵام لە شاری بوردۆ گەورە بووە و هاوشێوەی ئێمباپێ بەڕەچەڵەک خەڵکی کامیرۆنە.
 
سەرەتای دەرکەوتنی چوامینی لە ئەکادیمیای ئێس جەی دی ئارتیگوێسی فەرەنسی بووە لە ساڵی 2006.
 
یاریزانەکە لە 2011 چووە ئەکادیمیای یانەی بوردۆ، پاشان لە 2018 بۆ تیپی یەکەمی یانەکە سەرخرا.
 
چوامینی لە چەقی ناوەڕاست یان ئیرتیکاز یارییدەکات و لە سەرەتای دەرکەوتنییەوە لەو هێڵەیە.
 
چوامینی 37 یاریی لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا بۆ بوردۆ کردووە و تەنیا یەک گۆڵ و یەک ئاسیستی هەبوو.
 
لە سەرەتای 2019 یاریزانەکە بەرامبەر 18 ملیۆن یۆرۆ چووە مۆناکۆ، 95 یاریی کردووە، خاوەنی 8 گۆڵە، ئێستا مۆناکۆ بە فرۆشتنی 82 ملیۆن یۆرۆ سوودی پێدەکات.
 
چوامینی دەبێتە یاریزانی 23ـەم لە مێژووی فەرەنسادا یاری بۆ ریال مەدرید بکات، کڵۆپ پەیوەندیی پێوەکرد بۆ یارییکردن لە لیڤەرپوول، پاریس سانجێرمان هەموو رێگەیەکی گرتەبەر بۆ پەشیمانکردنەوە، بەڵام ئەو مێژوو و درێسی سپی ریال مەدریدی هەڵبژارد و دەچێتە یانەی شاهانە، بۆ بردنەوەی نازناوەکان و بوون بە ئەستێرە.