عومه‌ر قاسم
رووداوی وه‌رزشی ـ چڕه
ژیان له‌گه‌ڵ تۆپی پێ لای خه‌ڵكێكی زۆر گه‌یشتووه‌ته ئاستی عیشق، كه ئه‌و كه‌سانه له ژیانی رۆژانه‌یاندا به‌بێ تۆپی پێ ناتوانن هه‌ڵبكه‌ن، جا به ئه‌نجامدانی بێت یان به سه‌یركردنی، ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ندێ كه‌س بووه‌ته ده‌رمانێكی ئازارشكێن و هێوركه‌ره‌وه.
یوسف محه‌ممه‌د، مێردمنداڵێكی ته‌مه‌ن 15 ساڵه، خه‌ڵكی كۆمه‌ڵگای چڕه‌یه، نه‌خۆشی مه‌نگۆلی هه‌یه، ئه‌و به خۆشه‌ویستی وه‌رزشه‌وه ده‌ژیت، وه‌ك خۆی ده‌ڵێت به عاشقبوونی لیۆنێل مێسی و بارسێلۆنا نه‌خۆشییه‌كه‌ی له‌بیركردووه.
یوسف محه‌ممه‌د، هانده‌رێكی سه‌رسه‌ختی یانه‌ی بارسێلۆناو مێسییه، له ته‌مه‌نی 10 ساڵییه‌وه سه‌یری یارییه‌كانی تۆپی پێ ده‌كات، به‌تایبه‌تی یارییه‌كانی بارسێلۆنا. وه‌ك خێزانه‌كه‌ی باسی ده‌كه‌ن كاتێك بارسا ده‌دۆڕێت یوسف تووڕه ده‌بێت و ته‌نانه‌ت هه‌ندێجار خواردنیشی پێناخورێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆر دڵخۆش ده‌بێت كاتێك به مێسی بانگ ده‌كرێت، ئه‌و له كاتی یارییه‌كانی بارسێلۆنادا به‌رده‌وام هاوار ده‌كات "مێسی، مێسی، مێسی".
یوسف سه‌ره‌ڕای نه‌خوشییه‌كه‌ی، هه‌موو سێشه‌ممه‌یه‌ك چاوه‌ڕوانی هه‌فته‌نامه‌ی (رووداوی وه‌رزشی) ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی سه‌یری وێنه‌كانی مێسی بكات. هه‌میشه حه‌زده‌كات جلی مێسی له‌به‌ربێت، له ماڵه‌وه ژوورێكی تایبه‌تی هه‌یه‌و هه‌رچوار دیواره‌كه‌ی به وێنه‌كانی مێسی و بارسێلۆنا رازاندووه‌ته‌وه.
ئه‌و زورجار له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی له كۆلان و له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان یاریده‌كات و كاتێ گۆڵ تۆمارده‌كات له ئاهه‌نگگێڕاندا لاسایی مێسی ده‌كاته‌وه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ