کۆرۆنا وەرزشوانانی تایلەند دەکاتە میوەفرۆش

08-05-2020
دیار کوردە @diyarkurda
نیشانەکردن کۆرۆنا تایلەند
A+ A-

رووداو - هەولێر

ڤایرۆسی کۆرۆنا خەڵکێکی زۆری لە کارکرد، بەتایبەتیش ئەو کەسانەی خاوەن هۆڵی یاری لەشڕێکی بوون، ئێستا هۆڵەکانیان داخراون و بەشێکی زۆر لە خاوەن هۆڵەکانیش بەبێ کار لەماڵەکانیان دانیشتوون.

بەڵام لە شاری چیانگ مای لە تایلەند، خاوەن یەکێک لە هۆڵەکانی لەشجوانی دەستیکردووە بە میوە فرۆشتن و میوەی دووریان دەفرۆشێت.

ناتاپۆنگ پاناستینی وەرزشوان دەڵێت: "ئێمە بازرگانی فرۆشتنی میوە دەکەین، ئەمەش بەهۆی کۆرۆناوە دەرفەتێکی زۆر باشە بە بەراورد بە یاری لەشڕێکی.''

پاناستین لەگەڵ خۆی چەند وەرزشوانێکی دیکەی خستووەتە سەرکار و دەڵێت ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان لە قەیرانی کۆرۆنادا.

فرۆشتنی میوە و یاری لەشجوانی دوو شتی زۆر جیاوازن، بەڵام جگە لەسەر ئێشەی کڕیارەکان، میوە فرۆشتن کارێکی ئاسانە و زۆر کەس دەتوانێت بیکات.

ناتاپۆنگ پاناستین دەڵێت: "بیر لە یاری لەشڕێکی دەکەینەوە و هەستدەکەین زۆر شتێکی جیاوازە، لێرە دەبێت قسە لەگەڵ زۆر کەس بکەیت، دەبێت مامەڵە لەگەڵ کڕیاری جیاواز بکەین، هەروەها فێرببین کە چۆن میوەی دووریان هەڵبگرین."

بەپێی ئامارە فەرمییەکانی حکومەتی تایلەند تائێستا لەم وڵاتە 3000 کەس تووشی کۆرۆنابوون، 55 لە تووشبووەکان گیانیان لەدەستداوە و 2 هەزار و 770 نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە