ڤیدیۆی کلاسیکۆی پۆرتوگال.. پۆرتۆ هۆڵەکانی راوکرد

08-04-2023
سه‌فین ته‌ها @safintaha
دیمەنی یارییەکە
دیمەنی یارییەکە
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

کلاسیکۆی پۆرتوگال لە سوودی شین و سپییەکان کۆتاییهات، دوای ئەوەی یانەی پۆرتۆ شكستی بە یانەی بێنفیکا هێنا و بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یارییەکەی لێبردەوە. 
 
لە لووتکەی یارییەکانی گەڕی 27ـی خولی یانەکانی پۆرتوگال، لە یاریی کلاسیکۆی خولەکە، یانەی بێنفیکا لەسەر یاریگەی دالوش میوانداریی یانەی پۆرتۆی کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لێبردەوە. 
 
هەرزوو گۆڵ لە یارییەکەدا بیندرا، دوای ئەوەی لە خولەکی 10 گۆنچالۆ رامۆس لێدانێکی سەری بەهێزی ئاڕاستەی گۆڵی دیێگۆ کۆستای گۆڵپارێز کرد و تۆپەکە بەر شیشی گۆڵ کەوت و گەڕایەوە و بەر پشتی گۆڵپارێز کەوت و چووە گۆڵەوە، ئەمە تاکە گۆڵەکەی بێنفیکا بوو کە بەهەڵە تۆمارکرا. 
 
لە خولەکی 45 و بەر لە کۆتاییهاتنی گێمی یەکەمی یایریەکە، ماتیۆس ماریبی بە لێدانێکی جوان گۆڵی یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی بۆ یانەی پۆرتۆ کرد. 
 
لە خولەکی 54 مەهدی تارمیی ئێرانی لە دەرەوەی هێڵی سزا لێدانێكی ئاڕاستەکرد و گۆڵی دووەمی یانەی پۆرتۆی لێبەرهەمهات. 
 
بەم بردنەوەیە یانەی پۆرتۆی دووەم جیاوازیی خاڵەکانی لەگەڵ بێنفیکای یەکەم بۆ حەوت خاڵ کەمکردەوە، لە کاتێکدا تەنیا 7 یاری لە خولەکەدا ماوە. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە