راهێنەری گۆڵپارێزانی پێشمەرگەی هەولێر شەڕی کۆرۆنا دەکات

08-04-2020
محەممەد کارێزی
نیشانەکردن عەبدولخالق مەحموود پێشمەرگەی هەولێر
A+ A-

رووداو - هەولێر

عەبدولخالق مەحموود، راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر، وەک کارمەندی تەندروستی سەرقاڵی چارەسەرییە بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا.

ئەم راهێنەرە، لە لێدوانێکی تایبەت بە رووداو، گوتی "من وەک کارمەندێکی تەندروستی لە ئەرکدام بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەولێر، شانازیش بە ئەرکەکەم دەکەم و دڵسۆزانە کاردەکەم لەپێناو سەلامەتی گیانی هاونیشتمانیان".

عەبدولخالق، پێشتر گۆڵپارێزی یانەکانی هەولێر، ئاسۆ، برایەتی بووە، وەک راهێنەری گۆڵپارێزانیش کاری لەگەڵ یانەکانی هەولێر، برایەتی و پێشمەرگەی هەولێر کردووە.

راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی پێشمەرگەی هەولێر، زیاتر روونیکردەوە "داوا لە وەرزشوانان و هەموو هاونیشتمانیان دەکەم پابەندبن بە مانەوە لە ماڵەوە، دەبێت هاوکارمان بن لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە".

یانەی پێشمەرگەی هەولێر، هەڵگری نازناوی وەرزی رابردووی خولی نایابی کوردستانە، ئەمساڵیش تاوەکو یارییەکانی خولەکە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە راگیران، رکابەرێکی بە‌هێزی پێشەنگی ریزبەندی خولەکە بوو.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە