بارسا دەیەوێت پێشەنگی لالیگا بەهێزتربکات

08-03-2025
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
نیشانەکردن بارسێلۆنا
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دوای بردنەوە ئەورووپییەکەی بەرامبەر یانەی بێنفیکا، بارسێلۆنا لە لالیگادا بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا یاری دەکات و دەیەوێت شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکە بەهێزتربکات.
 
لە دەستپێکی رکابەرییەکانی گەڕی 27ـی خولەکەدا، یانەی برسێلۆنای پێشەنگی ریزبەندی خولەکە میوانداریی یانەی ئۆساسۆنا دەکات و دەیەوێت سێ خاڵی دیکە بباتەوە.
 
بارسێلۆنا لەم وەرزەدا 5 یاریی دۆڕاندووە، یەکێک لەو دۆڕانانە بەرامبەر یانەی ئۆساسۆنا بووە و دەیەوێت هەم تۆڵەی ئەو دۆڕانە بکاتەوە، هەمیش بە بەدەستهێنانی سێ خاڵی دیکە شوێنی خۆی لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولەکەدا بپارێزێت.
 
دوای ئەوەی لە دوو یاریی رابردووی یانەکەدا بەشداربوو، گاڤی گەڕاوەتەوە نێو تیپەکە و چاوەڕواندەکرێت بەشداری لە یارییەکەدا بکات.
 
بەر لەم یارییە بارسا لە پێشەنگی ریزبەندە، سێ خاڵ لە ریال مەدرید و خاڵێک لە ئاتلێتیکۆ مەدریدەوە دوورە، یانەی ئۆساسۆنا لە دوایین 5 یاریدا نەیبردووەتەوە و ئێستا لە پلەی یازدەیەمی ریزبەندە و چاوی لەوەیە بەرامبەر بارسا بردنەوەی نیوەی یەکەمی ئەم وەرزە دووبارەبکاتەوە، بەڵام ئەرکی ئاسان نییە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە