رووداو ـ هه‌ولێر
یانه‌كه‌ی ده‌یڤید بێكهام، یه‌كه‌م گۆڵی خۆی له مێژووی خولی تۆپی پێی ئه‌مریكادا به‌ده‌ستهێنا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تووشی دووه‌م دۆڕانی به‌سه‌ریه‌كه‌وه بوو.
له دووه‌م یاری خۆیدا یانه‌ی ئینته‌ر میامی له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی میوانداری یانه‌ی دی سی یونایتدی كرد و به 1 ـ 2 پێیدۆڕا.
ئینته‌ر میامی، كه یه‌كه‌مجاره به‌شداری له خولی ئه‌مریكیدا ده‌كات، له خوله‌كی دووه‌م له رێگه‌ی رۆدۆلفۆ پیزارۆ یه‌كه‌م گۆڵی خۆی له مێژووی خوله‌كه‌دا تۆماركرد.
لویس مۆرگان گۆڵی دووه‌میشی بۆ تیپه‌كه‌ی بێكهام تۆماركرد، به‌ڵام دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی ناوبژیوان بۆ ڤار، گۆڵه‌كه ره‌تكرایه‌وه، چونكه ده‌ركه‌وت له سه‌ره‌تای هێرشه‌كه‌دا تۆپ به‌ر ده‌ستی رامۆس تۆرێسی به‌رگریكاری ئینته‌ر میامی كه‌وتووه و ته‌نانه‌ت به كارتی سووریش ده‌ركرا.
ئه‌و كارته سووره یارمه‌تی تیپی میوانی دا له نیوه‌ی دووه‌مدا دوو گۆڵ تۆمرابكات و یارییه‌كه بباته‌وه، كه له خوله‌كی 59 یه‌میل ئه‌سعه‌د گۆڵی یه‌كه‌می به لێدانی سزا تۆماركرد و دوای ته‌نیا 3 خوله‌كیش فریدریك بریانت گۆڵی دووه‌می به‌ده‌ستهێنا.
دوای ئه‌م یارییه دی سی یونایتد به 3 خاڵ پله‌ی شه‌شه‌می كۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵاتی گرتووه‌و ئینته‌رمیامیش به‌بێ خاڵ له پله‌ی 11ی ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه دێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ