ئەیسی میلان جارێکی دیکە دۆڕا

رووداو - هەولێر

یانەی ئەیسی میلان لەسەر ئەنجامە خراپەکانی بەردەوامە و ئەمجارەش بە یانەی جێنوا دۆڕا.

میلان لە سانسیرۆ میوانداری جێنوای کرد و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێک بەرامبەر بە دوو گۆڵ پێدۆڕاند.

حەوت خولەک بەسەر یارییەکدا تێپەڕی و گۆران پاندێڤ تۆڕی رۆسۆنێری هەژاند، هەر لەم گێمەدا و لە خولەکی 41دا فرانچێسکۆ کاساتا گۆڵی دووەمیشی بۆ جێنوا تۆمارکرد.

تاکە گۆڵەکەی ئەیسی میلانیش لە خولەکی 77دا لەلایەن زلاتان ئیبراهیمۆڤیچەوە تۆمارکرا.

دوای ئەم دۆڕانە میلان بە شێوەیەکی کاتی و بە کۆکردنەوەی 36 خاڵ لە پلەی حەوتەمدا مایەوە و جێنواش 25 خاڵی هەیە و لە پلەی 16ـی خولی ئیتاڵیایە.