پێشمەرگەی هەولێر پێشەنگی خولی کوردستان چۆڵناکات

08-03-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن خولی نایابی کوردستان
A+ A-

رووداو - هەولێر

یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە بردنەوەیەکی ئاسان پارێزگاری لە پێشەنگی خولی نایابی کوردستان کرد و ئەنجامی سێ یاری دیکە، رکابەرییەکانی خولەکەی گەرمتر کرد.

لە یاری یەکەمدا یانەی پێشمەرگەی هەولێر لە نێو یاریگا و هاندەرانیدا بە سێ گۆڵی بێوەڵام لە یانەی هەولێری بردەوە و پێشەنگی خولی نایابی کوردستانی قایمترکرد.

لە کەرکوکیش هەردوو یانەی گازی باکوور و ئارارات بەبێ گۆڵ یەکسانبوون، ئەم یارییە بۆ ئارارات بۆ نزیکبوونەوە لە پێشەنگ و گازی باکوور لە هەڕەشەی دابەزین بۆ خولی پلە یەکی کوردستان زیانی هەبوو.

لە یارییەکی دیکەدا یانەی زێرەڤانی لە نێو یاریگا و هاندەرانیدا بە دوو گۆڵی بێوەڵام لە یانەی شێروانەی بردەوە.

لە ئەنجامێکی گەورەشدا یانەی نەورۆز پێشوازی لە یانەی ئاکرێ کرد و یارییەکەی بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لێبردەوە، لەو یارییەدا دیار عەلی سوپەر هاتریکی تۆمارکرد.

دوای ئەم ئەنجامانەی ئەمڕۆ، یانەی پێشمەرگەی هەولێر بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ لە پلەی یەکەمی ریزبەندی خولی نایابی کوردستاندا مایەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە