سوپرایز.. کڵۆپ بڕیاری خۆی لەبارەی بارسێلۆناوە دەدات

08-02-2024
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن یۆرگن کڵۆپ بارسێلۆنا
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یۆرگن کڵۆپی ئەڵمانی، راهێنەری یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی، هەڵوێستی خۆی لەبارەی وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی بارسێلۆنا بۆ وەرزی داهاتوو یەکلاییکردەوە.
 
چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی کەتەلۆنی بەر لە چەند رۆژێک رۆیشتنی خۆی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا لە تیپەکەی راگەیاند، کڵۆپیش لە چەند هەفتەی رابردوودا هەمان هەڵوێستی لەگەڵ لیڤەرپوول ئەنجامدا.
 
زۆر لە هەواڵەکان باسیان لەوە کردووە کە یۆرگن کڵۆپ لە وەرزی داهاتوودا دەبێتە شوێنگرەوەی چاڤی لە بارسێلۆنا.
 
بەپێی هەواڵێکی رادیۆ کەتەلۆنیا، خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بارسێلۆنا بەنیازی ئەوە بووە پەیوەندی بە یۆرگن کڵۆپەوە بکات بۆ ئەوەی هەوڵی رازیکردنی بدات کە ئاڵنگاریی وەرگرتنی پۆستی راهێنەری بارسا قبوڵ بکات، هەروەها واز لە بیرۆکەی پشوودان لە وەرزی داهاتوودا بهێنێت.
 
سەرچاوەکانی نزیک لە یۆرگن کڵۆپ دووپاتیان کردووەتەوە کە هیچ ئەگەرێک نییە راهێنەرە ئەڵمانییەکە لە وەرزی داهاتوودا ببێتە راهێنەری پاڵەوانی وەرزی رابردووی لالیگا.
 
ئاماژەیان بەوەشکرد، یۆرگن کڵۆپ پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە وەرزی داهاتوو لە مەشق و راهێنانەکان دوور دەکەوێتەوە و ماوەی وەرزێک پشوو دەدات.
 
هەروەها دووپات لەوە دەکەنەوە لە کڵۆپ هەرگیز بەهۆی پەیوەندییەکی لاپۆرتاوە یان بەهۆی هەر پڕۆژەیەکی دیکەوە کە پێشکێشی دەکرێت بڕیارەکەی ناگۆڕێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە