ڤیدیۆ؛ بیلباو لەسەر بردنەوەکانی بەردەوامە

08-02-2022
ئیحسان تاهیر
Photo by CLAUDIO CRUZ / AFP
Photo by CLAUDIO CRUZ / AFP
نیشانەکردن ئاتلێتیک بیلباو ئیسپانیۆل
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

یانەی ئاتلێتیک بیلباو دوای دەرکردنی ریال مەدرید لە جامی شای ئیسپانیا، بەردەوامە لەسەر بردنەوەکانی و ئەمجارەش لە لالیگادا لە ئیسپانیۆلی بردەوە.
 
لە دوایین یاریی گەڕی 23ـی لالیگادا، ئاتلێتیک بیلباو لەسەر یاریگەی سان مامێس میوانداری ئیسپانیۆلی کرد و 2-1 لێیبردەوە.
 
تیپی میوان 3 خولەکی بەس بوو بۆ ئەوەی بە گۆڵێک پێشبکەوێت، کە تۆنی ڤیلهێنا تۆماریکرد.
 
تیپی خاوەن یاریگە دوای تەنیا دوو خولەک لە رێگەی ئۆیهان سانسێتەوە گۆڵی یەکسانبوونی تۆمارکرد.
 
بیلباوییەکان باڵادەستی خۆیان بەسەر یارییەکەدا سەپاند، تاوەکو ئینیگۆ مارتینیز لە خولەکی 16ـدا گۆڵی دووەمی بۆ یانەی باسکی تۆمارکرد و نیوەی یەکەم بە پێشکەوتنی خاوەن یاریگە بە ئەنجامی 2-1 کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا هەردوو یانە کۆمەڵێک هێرشیان بردە سەر گۆڵەکانی یەکدی، بەڵام هیچ شتێک نەگۆڕا، ئەنجامەکە وەکخۆی مایەوە و 3 خاڵی یارییەکە بۆ ئاتلێتیک بیلباو بوون.
 
بەم سەرکەوتنە، یانەی باسکی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 34 خاڵ و چووە پلەی هەشتەمی ریزبەندیی لالیگا، لە کاتێکدا ئەمە دۆرانی ژمارە 10ـی یانە کەتەلۆنییەکە بوو لەم وەرزەدا، کە بەردەوامە لەسەر ئەنجامە خراپەکانی، کە 4 یارییە بەسەریەکەوە لە لالیگادا نایباتەوە و ئێستا 27 خاڵی هەیە و لە پلەی 13ـەمدایە.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە