مانچێستەر یونایتد گرێبەستی فیل جۆنزی نوێکردەوە

رووداو - هەولێر

بە فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتد گرێبەستی فیل جۆنزی بەرگریکاری یانەکەی نوێکردەوە.

یانەی مانچێستەر یونایتد دەیەوێت پارێزگاری لە چەند یاریزانێکی یانەکەی بکات و لە ماوەیەکی کەمدا گرێبەستی چەند یاریزانێکی نوێکردووەتەوە و ئەمجارەش بە فەرمی نوێکردنەوەی گرێبەستی فیل جۆنزی راگەیاند.

جۆنز گرێبەستەکەی بۆ ماوەی چوار ساڵ و نیوی داهاتوو دەبێت و ئەم گرێبەستەی لە ساڵی 2023دا کۆتاییدێت.

مانچێستەر یونایتد بەمە ناوەستێت و چەند یاریزانێکی دیکەشی داناوە گرێبەستەکانیان نوێبکاتەوە و بەشێکی زۆری یاریزانەکانیش یاریزانە سەرەکییەکانی یانەکەن.