ڤیدیۆ.. 10 یاریزانی یانه‌ی فلامینگۆ گیانیان له‌ده‌ست دا


رووداو – هه‌ولێر

ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌ هۆی ئاگرێكه‌وه‌، كه‌ له‌ بنكه‌ی مه‌شقی یانه‌ی فلامینگۆ له‌ ریۆ دی جانیێرۆ كه‌وتووه‌ته‌وه‌، به‌ لای كه‌مه‌وه‌ 10 یاریزانی یانه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی رۆیته‌رز، له‌ بنكه‌ی مه‌شقی تیپی لاوانی یانه‌ی فلامینگۆ، له‌ كاتێكدا ئه‌وانه‌ی له‌ بنكه‌كه‌دان، له‌ خه‌ودا بوونه‌، ئاگرێكی گه‌وره‌ كه‌وتووه‌ته‌وه‌ و له‌ ئه‌نجامدا به‌ لای كه‌مه‌وه‌ 10 یاریزانی تیپی لاوانی یانه‌ی فلامینگۆ سووتاون و گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

 

سه‌رچاوه‌كه‌ ده‌ڵێت "بنكه‌كه‌ دوو مانگ له‌مه‌وبه‌ر كاری نۆژه‌نكردنه‌وه‌ و فراوانكردنی بۆ كراوه‌".

تاوه‌كو ئێستا هۆكاری كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ نادیاره‌ و پۆلیس ده‌ستی به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ كردووه‌.

فلامینگۆ یه‌كێكه‌ له‌ به‌ناوبانگترین یانه‌كانی به‌رازیل و باره‌گه‌ی سه‌ره‌كی له‌ شاری ریۆ دی جانیێرۆیه‌.