ڤیدیۆ؛ بنزیما کلاسیکۆی یەکلاکردەوە و ئیتیحادی گەیاندە پێشکۆتایی جامی شا
رووداو دیجیتاڵ
یانەی ئیتیحاد بەلێدانەکانی یەکلاکەرەوە لە یانەی هیلالی بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی جامی شای سعودیە.
لە یارییەکە لە یاریگەی هیلال بەڕێوەچوو، سەرەتا لە خولەکی 62 کەریم بنزیما گۆڵی پێشکەوتنی بۆ یانەی ئیتیحاد تۆمارکرد.
زۆری نەبرد، سالم دوسەری ئەنجامەکەی بۆ یانەی هیلال یەکسانکردەوە، یارییەکە لە کاتی ئاساییدا بە یەکسانبوون بۆ هەردوولا کۆتاییهات و پەنایان بردە بەر کاتی زیادکراو.
لە خولەکی 100 مارکۆس لیۆناردۆ گۆڵی دووەمی بۆ هیلال تۆمارکرد یانەکەی پێشخست.
بنزیما ئەستێرەی یەکەمی یارییەکە بوو و رێگەی نەدا هیلال یارییەکە بباتەوە، کاتێک لە خولەکی 113 گۆڵی دووەمی خۆی و یەکسانکردنەوەی ئەنجامەکەی تۆمارکرد و یارییەکەی گەیاندە لێدانەکانی یەکلاکەرەوە.
لەلێدانەکانی یەکلاکەرەوەدا گۆڵپارێزی یانەی ئیتیحاد بریدراگ رایکۆڤیچ بەشێوەیەکی زۆرباش دەرکەوت و سەرکردایەتیی تیپەکەی کرد بۆ بردنەوەی یارییەکە بە 3-1 و یانەکەی گەیاندە قۆناخی پێشکۆتایی جامەکە و بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێش ئاهەنگی گێڕا.