سعودیە رۆناڵدۆ ناچاردەکات هاوسەرگیری لەگەڵ جۆرجینا بکات؟

08-01-2023
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
نیشانەکردن رۆناڵدۆ، جۆرجینا، سعودیە
A+ A-
 
 
رووداو دیجیتاڵ

 

دوای ئەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی پۆرتوگالی بەتوڕەیی یانەی مانچێستەر یونایتدی بەجێهیش،  مانگی رابردوو بە گرێبەستێکی ساڵانە بەبەهای 200 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی نەسری سعودی کرد. گواستنەوەکە لە هەموو رووێکەوە بووە جێگەی سەرنج و تێبینی میدیاکان هەروەک چۆن لەدوای سەرهەڵدانی کێشەکانی لەگەڵ یانەی شەیتانە سوورەکان، بەچڕی کەوتە ژێر چاودێری میدیاکان.
 
یەکێک لەو لایەنانە لایف ستایڵ و گوزەرانی یاریزانە (مەسیحییەکەیە) لە شانشینی سعودیە کە پابەندی شەریعەتی ئیسلامەو دەستوورەکەی قورئانی پیرۆزە.
 
کریستیانۆ رۆناڵدۆ باوکی پێنج منداڵە، سێ لە منداڵەکانی لە دوو دایکی جیاواز لەدایکبوونەو لە جۆرجینیا رۆدریگێز دوو منداڵی هەیە کە هێشتا ژن و پیاوە بەناوبانگەکە هاوسەرگیریان نەکردووە.
 
بۆ ستایڵی رۆژئاوا ئەمە شتێکی باوە ژن و پیاو بەرلە هاوسەرگیری منداڵیان هەبێت. زۆربەی کات گەر هاوبەشەکان(ژن و پیاو) لە ژیانی یەکدی رازیبوون، ئینجا بڕیاری هاوسەرگیری دەدەن، بەڵام ئەم بابەتە ئێستا مژارێکی گەرمە لە وڵاتە زۆرینە موسڵمانەکە و ماڵپەڕی SPORTی ئیسپانی دەلێت، رۆناڵدۆ و هاوبەشەکەی ئێستا پێشێلی یاسای سعودیە دەکەن بەو پێیەی لە وڵاتەکە نایاساییە ژن و پیاوێک بەرلە هاوسەرگیری یاخود بەبێ گرێبەستی هاوسەریگیری منداڵیان هەبێت.
 
بەڵام هەر ئەو ماڵپەڕە دەڵێت چاوەڕوان ناکرێت رۆناڵدۆ و جۆرجینا لەسەر ئەمە سزابدرێن.
 
بەگوێرەی EFE کە ئاژانسێکی هەواڵی ئیسپانییە و پشتی بە قسەی دوو پارێزەری سعودی بەستووە، بڵاویکردووەتەوەکە  گەورەیی و گرانبەهاییەکەی، ئەستێرە پۆرتوگالییەکە "لە رووبەڕووبوونەوەی هەر سزایەک لە لایەن حکومەتی سعودیەوە " دەپارێزێت."
 
کەسانی یاساییش بۆ میدیا ئیسپانیەکە دووپاتیانکردووەتەوە کە لەوایە بەرپرسانی پەیوەندیداری سعودی خۆیان نەخەنە نێو بابەتی کەسی تایبەت بە رۆناڵدۆ و جۆرجینا.
 
یەکێک لە پارێزەرەکان دەڵێت" هەرچەند یاساکان منداڵ خستنەوەیان بەبێ گرێبەستی هاوسەرگیری قەدەغەکردووە، بەرپرسانی سعودی لەوبابەتە خۆیان لە گێلی داوەو کەسیش سزانادەن. هەر ئەو پارێزەرە دەڵێت ئەو یاسایانە جێبەجێدەکرێن کاتێک ئەو منداڵ خستنەوەیە کێشەیەکی لێبکەوێتەوە.
 
پارێزەرێکی دیکە بە میدیای ئیسپانی گوتووە کە بەرپرسانی سعودیە دەست لە کاروباری کەسیی خەڵكی بیانی وەرنادەن.
 
تاوەکو ئیستا نە رۆناڵدۆ نە حکومەتی سعودییە بە فەرمی هیچ راگەیەندراوێکیان لەبارەی منداڵەکانی رۆناڵدۆ و جۆرجینا بڵاونەکردووەوە.
 
بڕیاربوو رۆژی پێنجشەممە 5ی کانوونی دووەم رۆناڵدۆ بەشداری لە یەکەم یاری خۆی بکات لەگەڵ یانەی نەسر، بەڵام سپۆرتمەیڵ بڵاویکردەوە کە یاریزانەکە بەهۆی ئەوەی لە وەرزی رابردوو مۆبایلی هاندەرێکی یانەی ئێڤەرتۆنی شکاندبوو، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئینگڵتەرا بۆ دوو یاری سزای دا.
 
ئاژانسە هەواڵییەکە بە پشتبەستن بە گوتەی دوو پارێزەری سعودی،
رۆژی سێ شەممە 3ی کانوونی دووەمی ئەمساڵ رۆناڵدۆ بە فەرمی  لە یاریگەی مەرسول لە ریاز بە ئامادەبوونی 25 هەزار هاندەر وەکو یاریزانی یانەی نەسر بە جیهان ناسێندرا وگەشتێکی جیاوازی لە کاروانی وەرزشی لەگەڵ شانشینی سعودیە دەستپێکرد.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە