پێپێ گەڕایەوە یانە کۆنەکەی

08-01-2019
هێژا خەسرەو
نیشانەکردن پێپێ پۆرتۆ ریال مەدرید
A+ A-

رووداو – هەولێر

بە فەرمی کیپلەر پێپێی پۆرتوگالی گەڕایەوە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی.

دوای ساڵ و نیوێک یاریکردن بۆ یانەی بێشکتاشی تورکی، ئەمڕۆ بە فەرمی پێپێ گەڕایەوە یانەی پۆرتۆ و یانەکە لەسەر پێگەی فەرمی یانەکەی وێنەی ئەو یاریزانەی بە درێسی یانەکەیەوە پۆست کردووە.

پێپێ گرێبەتەکەی لەگەڵ یانەی پۆرتو بۆ ماوەی یەک وەرز و نیوە تاوەکو هاوینی 2020ە.

پێشتر پێپێ لە ساڵی 2004 تاوەکو 2007 لە یانەی پۆرتۆ یاریکردووە، دواتر بۆ ماوەی 10 ساڵ لە ریزەکانی ریال مەدرید یاریکردووە و لە کۆتاییدا گەڕایەوە یانەی پۆرتۆ و جارێکی دیکە لەگەڵ ئیکەر کاسیاس بەیەکەوە لە یەک یانەدا یاریدەکەن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە