گورزێکی دیکەی ئازاربەخش بۆ ڤینیسیۆس بەڕێوەیە

رووداو دیجیتاڵ

 

بەپێی هەواڵێکی رۆژنامەی دیفێنسا سێنتڕالی ئیسپانی، گورزێکی دیکەی ئازاربەخش لە رێگادایە بۆ فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدرید و ئەستێرە بەرازیلییەکەی، ڤینیسیۆس جۆنیۆر.
 
بەگوێرەی ئەو سەرچاوەیە، راگەیاندنی براوەی پێشبینیکراوی زە بێست بۆ باشترین یاریزانی ساڵ، کە لەلایەن فیفاوە پێشکەش دەکرێت نزیک دەبێتەوە و ڤینیسیۆسیش نابێت.
 
ئاهەنگی ئەم دواییەی باڵۆن دۆر بەبێ مشتومڕ تێنەپەڕی، بەتایبەتی دوای ئەوەی رۆدری، یاریزانی ئیسپانیی یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی خەڵاتەکەی بەدەستهێنا، ئەمەش پرسیاری زۆری لەسەر ئامادەنەبوونی لە یارییەکەدا دروستکرد، کە خۆی و ریال مەدریدیش ئامادە نەبوون.
 
هێشتا مشتومڕ لەسەر خەڵاتی باڵۆن دۆر بەردەوامە، لە کاتێکدا ئاهەنگێکی دیکە نزیک دەبێتەوە کە لەلایەن فیفاوە رێک دەخرێت، زۆر کەس پێشبینی دەکەن گۆڕانکارییەکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت لەچاو ئەوەی لە رێوڕەسمی پاریس روویدا.
 
دوای لەدەستدانی خەڵاتی باڵۆن دۆر بۆ بەرژەوەندی رۆدری، پێشبینی دەکرێت ڤینیسیۆس جونیۆر وەک قەرەبوو خەڵاتی زە بێستی پێبدرێت، وەک چۆن بەر لە دابەشکردنی باڵۆن دۆر هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوە دەچوون کە ئەو خەڵاتەی بەدەستهێناوە، ئەمەش وایکرد کارگێڕیی یانەکە بڕیاربدات کە شاندێکی نزیکەی 50 کەسی لە مەدرید بمێننەوە لەبری ئەوەی گەشت بکەن بۆ پاریس.
 
بەگوێرەی رۆژنامەی دیفێنسا سێنتڕالی ئیسپانی، فلۆرێنتینۆ پێرێز پێیوایە کاریگەریی یوفا رۆڵی هەبووە لەو بڕیارەدا، هەروەها جەخت لەسەر پێویستی هەنگاونان بەرەو پێشەوە و چاو لە داهاتوو دەکات سەرەڕای ئەو تووڕەییەی کە هێشتا لە یانەکەدا هەیە.
 
مانگی یەکی داهاتوو خەڵاتی زە بێست دەبەخشرێت، کە لەلایەن فیفاوە رێکدەخرێت، ریال مەدریدیش هیوایەکی زۆری هەیە کە ڤینیسیۆس خەڵاتەکە بباتەوە، هەرچەندە چاوەڕوانییەکانی نووسینگەکانی گرەوکاری لە بەرژەوەندی ئەودا نین.
 
دوای ئاهەنگی باڵۆن دۆر، رۆدری بووە بەربژێر بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی داهاتوو، بەڵام هێشتا ماوەیەک ماوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم مشتومڕە، ئەمەش ڤینیسیۆس و کارگێڕیی یانەکەی نیگەران کردووە.
 
رۆژنامەکە لە کۆتاییدا رایگەیاندووە کە پێرێز بڕیاری بایکۆتکردنی ئاهەنگی خەڵاتی باشترینەکانی ساڵ دەدات ئەگەر ریال مەدرید ئاگادار نەکرێتەوە لە بردنەوەی خەڵاتەکە لەلایەن ڤینی جونیۆرەوە، هاوشێوەی ئەوەی لە ئاهەنگی باڵۆن دۆردا روویدا.