ڤیدیۆ؛ یانەی یاریزانە کوردەکە لە دۆرتموندی بردەوە و گەیشتە قۆناخی هەشت

07-12-2023
سامان وڵاتژێری @samanwllatzheri
شتوتگارت
شتوتگارت
نیشانەکردن شتوتگارت
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی شتوتگارت، سەرکەوتنی بەرامبەر یانەی بۆرووسیا دۆرتموند بەدەستهێنا و گەیشتە قۆناخی هەشتی جامی ئەڵمانیا.
 
یاریی نێوان هەردوو یانە لە رکابەرییەکانی قۆناخی شازدەی جامی ئەڵمانیا، لە یاریگەی شتوتگارت بەڕێوەچوو، خاوەن یاریگە بە ئاستێکی بەرزەوە دەرکەوت و یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە.
 
دێنیز ئونداڤ، هێرشبەری کوردی یانەی شتوتگارت، هەرچەند لە یارییەکەدا گۆڵی نەکرد، بەڵام رۆڵی گەورەی بینی لەسەرخستنی یانەکەی بۆ قۆناخی 8ـی پاڵەوانێتییەکە.
 
سەرەتا دۆرتموند چەند هێرشێکی بردە سەر گۆڵی خاوەن یاریگە، بەڵام لە هەژاندنی تۆڕدا سەرکەوتوو نەبوون و نیوەی یەکەم بەیەکسانبوون کۆتاییهات.
 
لە نیوەی دووەمدا شتوتگارت باشتر یارییکرد، دوای چەند گوشارێک لە خولەکی 54 سێرهۆ گێراسی گۆڵێکی بۆ خاوەن یاریگە تۆمارکرد.
 
دوای 6 خولەک دۆرتموند ئەنجامەکەی یەکسانکردەوە، بەڵام ناوبژیوان لە رێگەی ڤاڕەوە گۆڵەکەی رەتکردەوە.
 
لە خولەکی 77 سیلاس، گۆڵی دووەمی بۆ یانەی شتوتگارت تۆمارکرد، خاوەن یاریگە یارییەکەی بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر بردەوە و خۆی گەیاندە قۆناخی داهاتووی جامی ئەڵمانیا.
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە