ڤیدیۆ؛ رۆناڵدۆی دیاردە و ئیڤان زامۆرانۆ قسە بۆ رووداو دەکەن


رووداو دیجیتاڵ

رۆناڵدۆ دێلیما، ئەستێرە و گۆڵکاری مێژووی بەرازیل وەڵامی تۆڕی میدیایی رووداو دەداتە و ئیڤان زامۆرانۆی ئەستێرەی چیلیش دەڵێت " ئەم مۆندیالە مۆندیالی سوپرایزە."
 
رۆناڵدۆ لە دوای بردنەوەکەیان لە هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و گەیشتنیان بە قۆناخی هەشتی مۆندیال، لە وەڵامی پرسیاری رووداودا کە ئاستی بەرازیل چۆنە؟ گوتی " ئێمە لە ئاستێکی زۆرباشداین."
 
دوای ئەوەش ئیڤان زامۆرانۆ، ئەستێرەی پێشووی هەڵبژاردەی چیلی و یانەکانی ریال مەدرید و ئینتەرمیلان کە لە هەمان یارییدا ئامادەبوو قسەی بۆ رووداو کرد و گوتی " ئەم مۆندیالە پڕە لە سوپرایز و نازانم کێ دەگاتە یاریی کۆتایی."
 
زامۆرانۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوتی "تیپی زۆرمان بینیون یاری بە کۆمەڵدەکەن و یاری جوانیش دەکەن، پێموایە ئیسپانیا یەکێکە لەو هەڵبژاردانەی لە ئاستی هەڵبژاردەدا یاری بە کۆمەڵدەکەن، بەڵام هەڵبژاردەش هەن یاری لەسەر ئاستی تاکە کەس دەکەن. نموونە لەوانە؛  پێموایە فەرەنسا بە ئێمباپێ تۆقێنەر و ئەرجەنتینیش بە لیۆ مێسییەوە، بەڵام لە کۆتاییدا بەشە عەقڵییەکە بەتەنیا بەس نییە."
 
ئەستێرەی پێشووی چیلی زیاتر گوتی " یاری هەن لەدوای 72 کاژێر لە یاری یەکەم دەکرێن، پێموایە ئەمە مێشک دەکوژێت، جەستە دەکوژێت، ئەمە تۆپی پێیە، بۆیە یاری بەتەنیا ناکرێت."
 
ئیڤان هێشتا بۆ رووداو قسەیکرد و دەڵێت " سەبارەت بەبەشداری خۆم لە جامی جیهانی 1998، من خۆم لەوساتەدا دەژیام،  یەکەم مۆندیالی من بوو، وا یاریم کرد وەک ئەوەی دوا مۆندیالم بێ، بۆمن زۆر گرنگبوو کە زەمینەسازیم بۆ یاریزانی نەوەی نوێی چیلی کرد.، پێموایە یاریێکی جوانمانکرد تا کەوتینە بەرامبەر بەرازیل، بە ویژدانەوە بڵێم بەڕاستی چێژم لێی بینی، پێموایە بیرەوەری زۆر جوانم لەگەڵی هەیە و جێگەی سوپرایزیش بوو بۆ ئێمە، چونکە لەکۆتاییدا ئێمە خاوەن نەوەیەکی ناوازەبووین، بەڵام بەداخەوە دەرفەتمان نەما بەیەکەوە بەشداری لە جامی جیهانی بکەینەوە، بەڵام گرنگ ئەوەیە کار لەسە داهاتووی تیپەکە بکرێت، پێموایە بەرازیل کار لەسەر ئەمە دەکات و بەوهیوایەی بۆ 2026 چیدی لە مۆندیال دانەبڕێین".
 
لە وەڵامی پرسیاری رووداودا کە کێ مۆندیال دەباتەوە و دەتوانێت بچێتە یاریی کۆتایی؟ ئیڤان زامۆرانۆ لە وەڵامدا گوتی " پێموایە مۆندیالەکە پڕە لە سوپرایز، بۆیە دیارنییە کێ مۆندیال دەبات."