ئه‌مڕۆی لالیگا.. بارسا و ریال میوانداری ئیسپانیۆل و مایۆركا ده‌كه‌ن

07-12-2019
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن ریال مه‌درید
A+ A-

رووداو ـ هه‌ولێر

یاری كردنه‌وه‌ی گه‌ڕی 16ی لالیگا به‌ یه‌كسانبوونێكی سپی كۆتاییهات، كه‌ له‌ نێوان ڤیاڕیال و ئاتلێتیكۆ مه‌درید بوو، ئه‌مڕۆ له‌ درێژه‌ی یارییه‌كانی ئه‌و گه‌ڕدا 4 یاری دیكه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چن.

یه‌كه‌م یاری ئه‌مڕۆ له‌نێو یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ ده‌بێت له‌ مه‌درید، كاتێك یانه‌ی ریال مه‌درید میوانداری ئیسپانیۆل ده‌كات و ناوبژیوان كاژێر 15:00 به‌ كاتی باشووری كوردستان فیكه‌ی ده‌ستپێكردنی یارییه‌كه‌ لێده‌دات.

دوایین یاری ئه‌مڕۆی لالیگاش كاژێر 23:00 له‌نێو كامپ نودا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، كاتێك بارسێلۆنای پێشه‌نگ میوانداری مایۆركا ده‌كات. بارسا نایه‌وێ هیچ هه‌ڵه‌یه‌ك بكات و پێشه‌نگی له‌ده‌ستبدات، ریال مه‌درید به‌هه‌مانشێوه‌ نایه‌وێ به‌ر له‌ كلاسیكۆ هیچ خاڵێك له‌ده‌ستبدات.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:

ریال مه‌درید ـ ئیسپانیۆل 15:00
گرانادا ـ دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس 18:00
لێڤانتی ـ ڤالێنسیا 20:30
بارسێلۆنا ـ مایۆركا 23:00

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە