ئونای ئێمری یانەی پاریس سانجێرمان جێدەهێڵێت

07-12-2017
رۆژان عەبدلرەحمان
نیشانەکردن ئونای ئێمری-پاریس ساجێرمان
A+ A-
رووداو-هەولێر

ئونای ئێمری راهێنەری یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی  بەنیازە یانەکەی جێبهیڵیت.

بەگوێرەی راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان، یانەی پاریس سانجێرمان بەهۆی ئەو ئاستە خراپەی کە لە دوو یاری رابردوودا پێشکەشی کرد، ئونای ئێمری راهێنەر لە ئەرکەکەی دووری دەخەنەوە.

لە هەواڵێکی رۆژنامەی لێکیپی فەرەنسیدا هاتووە، ناسر خلێفی سەرۆکی یانە فەرەنسییەکە گوتوویەتی ئەو رێگایەی یانەکە گرتوویەتییە بەر هەڵەیە، وەک یارییەکەی بەرامبەر بایرن میونشن کە بە 3-1 دۆڕا.

هەروەها رۆژنامەکە باسی لەوەش کردووە کە ئەنجامە خراپەکانی یانەی پاریس سانجێرمان بەدوای جێگرەوەی ئونای ئێمری بگەڕێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە