ناوی مەلا بەختیار دەخرێتە سەر درێسی هەڵبژاردەی بەرازیل

07-12-2014
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن مەلا بەختیار هەڵبژاردەی بەرازیل
A+ A-

رووداو - هەولێر

رۆژنامەنووسێكی وەرزشی ناوی مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتنمانیی كوردستان دەخاتە سەر درێسێكی ئۆرجیناڵی هەڵبژاردەی بەرازیل.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی، مەلا بەختیار هاوكاریی رۆژنامەنووسی وەرزشی زانا قادری كردووە بۆ ئەوەی بچێتە وڵاتی بەرازیل و رووماڵی یارییەكانی مۆندیال بكات، ئەو رۆژنامەنووسەش درێسێكی ئۆرجیناڵی هەڵبژاردەی بەرازیلی بەناوی خۆی بۆ هێناوەتەوەو ئەمڕۆ پێشكەشی كردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە