مێسی داوای هێنانی هاوڕێیەکی دیکەی بۆ ئینتەرمەیامی دەکات

07-11-2023
ئیحسان تاهیر
نیشانەکردن لیۆنێل مێسی ئیڤان راکیتیچ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

 

لیۆنێل مێسی، ئەفسانەی ئەرجەنتینی، و یاریزانی یانەی ئینتەرمەیامی ئەمریکی، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر خەڵاتی باڵۆن دۆری 2023ـی بەدەستهێنا، دەیەوێت ریزەکانی تیپەکەی بە هێنانی چەند هاوڕێیەکی پێشووی بەهێزتر بکات.
 
لیۆنێل مێسی، ئێستا دوو هاوڕێی لەگەڵدایە، خۆردی ئەلبا و سێرجیۆ بوسکێتس، کە پێشتر لە بارسێلۆنا پێکەوە یارییان کردووە و چەندین نازناویان بەدەستهێناوە.
 
لویس سوارێز، هێرشبەری ئۆرۆگوایی ئامادەکاری دەکات بۆ ئەوەی بچێتەوە لیۆنێل مێسی بکات لە ئینتەرمەیامی.
 
بەگوێرەی ئەوەی کە رۆژنامەی مارکای ئیسپانی بڵاویکردووەتەوە، لیۆنێل مێسی داوای لە دەیڤد بێکهامی سەرۆکی یانەی ئینتەرمەیامی کردووە گرێبەست لەگەڵ یەکێک لە هاوڕێکانی پێشووی لە بارسێلۆنا بکات.
 
وەک ئەو سەرچاوەیە باسی دەکات، مێسی داوای لە دەیڤد بێکهام کردووە گرێبەست لەگەڵ ئیڤان راکیتیچ بکات، کە ئینتەرمەیامی پێویستی بەوە نییە هیچ بڕە پارەیەک بۆ هێنانی ئەو یاریزانە بدات، چونکە گرێبەستەکەی لەگەڵ سێڤییا نوێ ناکاتەوە.
 
بە دواییانە هەواڵێک بڵاوبووەوە گوایە سێڤییا دەیەوێت مووچەی راکیتیچ بە رێژەی 85% کەم بکاتەوە لەوەی ئێستا وەریدەگرێت، ئەمەش مانای ئەوە دەگەیێنێت کە راکی لەو یانەیە نامێنێتەوە.
 
ئیڤان راکیتیچ، پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە مێسی بە هاوڕێی نازانێت و گوتبووی "مێسی و سوارێز هاوکارم بوون و کەسانی زۆر گرنگن و ڕێزیان لێدەگرم، بەڵام باشترین هاوڕێی من نین".

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە