بەنیازی بینینی رۆناڵدۆ نەبن

 
رووداو دیجیتاڵ

یانەی نەسڕی سعودی چووەتە دەوحەی پایتەختی قەتەر، لە گەڕی چوارەمی چامپیۆنزلیگی ئاسیادا بەرامبەر یانەی دحێلی قەتەری یاریی دەکات.
 
یارییەکە شەوی سێشەممە کاژێر 21:00 لە یاریگەی عەبدوڵلا بن خەلیفە بەڕێوەدەچێت، یانەی نەسڕ دوایین مەشقەکانی لە قەتەر ئەنجامدا، بەڵام کریستیانۆ رۆناڵدۆی لەگەڵ نییە و یاریزانەکە بەشداری لەو یارییەدا ناکات.
 
لویس کاسترۆ، راهێنەری یانەی نەسڕ بە رۆژنامەڤانانی گوت "دەزانم دەتانەوێت کریستیانۆ ببینن، بەڵام ئەو پێویستیی بە پشوو نییە، بۆ یارییەکە ئامادەنابێت، بەڵام ئێمە ئەستێرەی دیکەمان هەیە."
 
راهێنەری نەسڕ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا دووپاتیکردەوە، بڕیاری دوورخستنەوەی رۆناڵدۆ لە یارییەکەدا، بڕیاری ئەو نییە، بەڵام یاریزانەکە لە رووی جەستەییەوە ئامادەنییە و پێویستە پشووبدات بۆ ئەوەی بۆ یارییەکانی داهاتوو بەتەواوی ئامادەبێت.
 
لە یاریی چوونی نێوان هەردوو یانەدا کە لە سعودیە کرا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ دوو گۆڵی تۆمارکرد و سەرکردایەتیی یانەکەی کرد بۆ بردنەوە بە چوار گۆڵ بەرامبەر سێ گۆڵ.
 
نەسڕ بەر لەم یارییە خاوەنی 9 خاڵە و لە پێشەنگی ریزبەندی کۆمەڵەی پێنجەمە، یانەی دحێل بە دوو دۆڕان و یەکسانبوونێک تەنیا یەک خاڵی هەیە و لە پلەی سێیەمی ریزبەندی کۆمەڵەکەیە.
 
یانەی نەسڕی سعودی 5 یاریی بەرامبەر یانەی دحێل ئەنجامداوە، تاوەکو یاریی رابردووی نێوان هەردوو یانە یانە سعودییەکە هیچ بردنەوەیەکی بەرامبەر یانە قەتەرییەکە نەبوو، بردنەوەی یاریی ئەمشەویش یانەکە بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەگەیێنێتە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگی ئاسیا.